کوردستان24 دیجیتاڵ میدیا
هەواڵساز
عێراق.. مانگی ڕابردوو 2 هه‌زار كه‌س بوونه‌ته قوربانی
537 كەسیان سڤیلن
K24- ژووری ھەواڵ
نەتەوە یەكگرتووەكان ئاماری مانگی ڕابردووی تووندوتیژییەكانی عێراق بڵاو دەكەنەوە.
نەتەوەیەكگرتووەكان لە نوێترین ڕاپۆرتیدا لەبارەی ڕەوشی ئەمنی عێراقەوە ڕایده‌گه‌یه‌نن كه لەمانگی ڕابردوودا نزیكەی 2000 كەس بوونەتە قوربانی توندوتیژییەكان.
بەپێی ڕاپۆرتێكی نێردەری نەتەوە یەكگرتووەكان (یۆنامی)، كه ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه (2.11.2015) بڵاو بووته‌وه، لەمانگی ڕابردوودا بەھۆی توندوتیژییەكانەوە 717 كەس كوژراون و 1216ی دیكه‌ش بریندار بوون.
هه‌ر له ڕاپۆرته‌كه‌دا هاتووه كه لە كۆی ژمارەی كوژراوان 537 كەسیان ھاووڵاتی سڤیلن و 180 كەسیش سەر بەھێزە ئەمنییەكانی عێراقن.
ڕاپۆرتەكە ئاماژەی بەوە كردووە كە قوربانیانی ھێزەكانی پێشمەرگەشی تێداییە كە لە ڕووبەڕووبوونەوەكانی داعش شەھید كراون.