کوردستان24 دیجیتاڵ میدیا
هەواڵساز
گۆڕان به‌نيازه كۆبوونه‌وه‌ى په‌رله‌مان له سلێمانى ئه‌نجام بدا
هه‌ندێك له‌لايه‌نه‌كان ره‌تى ده‌كه‌نه‌وه
K24 – ھەولێر
فراكسيۆنى گؤڕان تا ئه‌م ساته‌وه‌خته‌ش، يوسف محه‌مه‌د به‌سه‌رۆكى په‌رله‌مانى كوردستان ده‌زانێت و له هه‌وڵيشدايه كۆبوونه‌وه‌ى داهاتوو له شارى سلێمانى ئه‌نجام بدات.
به‌پێى ئه‌و زانياريانه‌ى ده‌ستى (K24) كه‌وتووه، ئه‌گه‌ر رێژه‌ی یاسایی په‌رله‌مانتاران ته‌واو بێت، فراكسيۆنى گۆڕان به پشتبه‌ستن به په‌یڕه‌وی ناوخۆی په‌رله‌مانی كوردستان، ده‌یه‌وێت كۆبوونه‌وه‌یه‌كی ئاسایی په‌رله‌مان له شاری سلێمانیه‌وه به‌ڕێوه ببات، به‌و پێیه‌ی سه‌رۆكی په‌رله‌مان له نێو هۆڵی په‌رله‌مان متمانه‌ی پێدراوه و شه‌رعییه‌تی له خه‌ڵك وه‌رگرتووه و له ده‌سته‌ڵاته‌كانی به‌رده‌وامه.
فراكسیۆنی یه‌كێتیش پێی وایه كۆبوونه‌وه‌ی په‌رله‌مان له‌م ته‌نگژه سیاسیه‌ی ئێسته له سلێمانی به‌یه‌كجاری داننانه به دوو ئیداره‌یی و ململانێكان قۆڵتر ده‌كه‌نه‌وه و هه‌وڵه‌كانیش بۆ ده‌ست پێ كردنه‌وه‌ی گفتوگۆی نێوان لایه‌نه‌كان په‌ك ده‌خات.
له‌لايه‌كى ديكه‌وه فراكسیۆنی كۆمه‌ڵی ئیسلامی دژی ئه‌نجامدانی هه‌موو كۆبوونه‌وه‌یه‌كه له ده‌ره‌وه‌ی باڵه‌خانه‌ی په‌رله‌مان و یوسف محه‌مه‌دیش به‌سه‌رۆكی شه‌رعی په‌رله‌مان ده‌زانن، پێشنیاریش ده‌كه‌ن، ئه‌گه‌ر هاتوو پارتی به‌رده‌وامبێت له رێگریكردنی سه‌رۆكی په‌رله‌مان بۆ شاری هه‌ولێرـ كۆبوونه‌وه‌ی داهاتوو له شاری كه‌ركووك ئه‌نجامبدرێت.
هه‌روه‌ها نوێنه‌ری توركمان و كریستیانه‌كانیش له‌په‌رله‌مانی كوردستان ره‌تی ده‌كه‌نه‌وه به‌شداری له كۆبوونه‌وه‌یه‌ك بكه‌ن، له‌و فه‌وزا سیاسییه‌ی ئێسته له‌ده‌ره‌وه‌ی پایته‌خت ئه‌نجام بدرێت، ئه‌وان خۆیان به پاشكۆی هیچ لایه‌نێكی سیاسی نازانن، به‌ڵام وه‌ها له‌به‌رژه‌وه‌ندی گشتی ده‌بینن كه كۆبوونه‌وه ته‌نيا له نێو هۆڵی په‌رله‌ماندا به‌ڕێوه بچێت.
فراكسیۆنی پارتیش له‌هه‌وڵدایه كۆبوونه‌وه‌ی داهتووی په‌رله‌مان به سه‌رۆكایه‌تی جه‌عفه‌ر ئیبراهیم به‌ڕێوه ببات و له‌گه‌ڵ فراكسیۆنه‌كانی ديكه پرسی سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان به یاسایی یه‌كلایی بكاته‌وه.