کوردستان24 دیجیتاڵ میدیا
هەواڵساز
11 گوند له داعش پاك ده‌كرێنه‌وه
به‌بێ هاوكاريكردنى فڕۆكه‌كانى هاوپه‌يمانانه
K24 – ھەولێر
له ئۆپه‌راسيۆنێكى هێزه‌كانى سووريا ديموكرات 11 گوندى ده‌وروبه‌رى حه‌سه‌كه و ته‌ل حهميس رزگار ده‌كرێن.
گوته‌بێژى هێزه‌كانى سوورياى ديموكرات رايده‌گه‌يه‌نێ كه له ئۆپهراسيۆنێكدا توانرا 11 گوند له چه‌كدارانى رێكخراوى ده‌وڵه‌تى ئيسلامى (داعش) پاك بكرێته‌وه.
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه (2.11.2015) له‌وه‌ند رۆژئاوا، گوته‌بێژى هێزه‌كانى سوورياى ديموكرات، له لێدوانێكى تايبه‌ت بۆ (K24) گوتى: "ماوه‌ى دوو رۆژه هێزه‌كانمان ئۆپهراسيۆنێكيان له ده‌وروبه‌رى حه‌سه‌كه ده‌ست پێ كردووه، به‌جۆرێك توانيوانه 11 گوند له ده‌وروبه‌رى حه‌سه‌كه كۆنتڕۆڵ بكه‌نه‌وه".
گوتيشى: "هه‌رچه‌نده فرۆكه جه‌نگييه‌كانى هاوپه‌يمانان به‌رده‌وام ده‌بن له هاوكارى كردنمان، به‌ڵام له‌و ئۆپهراسيۆنهدا هيچ ههمههانگييهكيان له‌گه‌ڵ ئێمه دا نه‌بووه".
لە 12ی ئەم مانگەدا لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا، ھێزەكانی سووریای دیموكرات بە شێوەیەكی فەرمی راگەیاندرا كە لە چه‌ند پارت و نەتەوەيهكى جيا پێكھاتوون بریتین لە "یەپەگە، یەپەژە ، بوركانی فورات، ئەنجومەنی لەشكری سریانی، ھێزی سەنادید، شۆرشگێرانی رەقا".
رێكخراوى ده‌وڵه‌تى ئيسلامى (داعش)، رێكخراوێكى سه‌له‌فى جيهادييه، باوه‌ڕى به ته‌كفيركردنى كۆمه‌ڵگه هه‌يه، له ئاكامى "شه‌ڕى چه‌كدارى" له سووريا ده‌ركه‌وتن، له حوزه‌يرانى ساڵى 2014 په‌ڕينه‌وه عێراق و هێشرشيان كرده سه‌ر پارێزگاى موسڵ، دواى كشانه‌وه هێزه ئه‌منييه‌كان عێراق، ئه‌و پارێزگه‌يه‌يان داگيركرد و چه‌ندان جۆر چالاكى كوشتن و بڕينى ده‌رهه‌ق به دانيشتوانى ئه‌و شاره ئه‌نجامدا، به‌وهۆيه‌وه زياتر له 3 مليۆن كه‌س ئاواره ناوچه‌كانى ديكه‌ى عێراق بوون به‌تايبه‌تى هه‌رێمى كوردستان.