کوردستان24 دیجیتاڵ میدیا
هەواڵساز
سه‌نديكاى رۆژنامه‌نووسان: رێز له ياساى رۆژنامه‌گه‌ريى بگرن
ئاسته‌نگى زۆر له‌به‌رده‌م رۆژنامه‌وانانى كوردستاندا هه‌ن
K24 - هه‌ولێر
له ساڵى 2013ه‌وه، 2ى نۆڤه‌مبه‌رى هه‌موو ساڵێك، له‌لايه‌ن نه‌ته‌وه يه‌كگرتووه‌كان، رۆژى ده‌رباز نه‌بوونى تاوانبارانه له‌و تاوانانه‌ى به‌رامبه‌ر به رۆژنامه‌نووسان ئه‌نجامييانداوه.
سه‌نديكاى رۆژنامه‌نووسانى كوردستانيش، له به‌ياننامه‌كدا، ئاماژه به كوژرانى 700 رۆژنامه‌وان ده‌كات له جيهان، كه له كاتى به‌جێگه‌ياندنى ئه‌ركه رۆژنامه‌وانييه‌كانييان كوژراون و تا ئێستاش تاوانباران دادگايى نه‌كراون.
له به‌ياننامه‌كه‌ى سه‌نديكادا، ئاماژه به‌و ئاسته‌نگانه ده‌كات، كه هاتوونه‌ته به‌رده‌م رۆژنامه‌وانانى كوردستان و په‌لاماره‌كانى رێكخراوى داعش، بۆ سه‌ر خاكى عێراق و هه‌ندێك ناوچه‌ى كوردستان، به گه‌وره‌ترين ئاسته‌نگى به‌رده‌م رۆژنامه‌وانان داده‌نێت.
سه‌نديكاى رۆژنامه‌نووسان، داواى له حكوومه‌ت كردووه، به‌دواداچوون بۆ كه‌يستى تيرۆركردنى ئه‌و رۆژنامه‌وانانه بكات، كه له ساڵانى رابردوو، له هه‌رێمى كوردستان تيرۆركراون و تا ئێستا كه‌يسه‌كانييان يه‌كلانه‌كراوه‌ته‌وه.
به بڕواى سه‌نديكاى رۆژنامه‌نووسان، به دواداچوون بۆ كه‌يسى رۆژنامه‌وانان، رێزلێنانه له ياساى رۆژنامه‌گه‌ريى ژماره (35)ى ساڵى 2007، كه تايبه‌ته به رێكخستنى كارى رۆژنامه‌وانى له هه‌رێمى كوردستان.
رێكخراوى نه‌ته‌وه يه‌كگرتووه‌كان، له ساڵى 2013دا، به بڕيارێك، رۆژى 2ى تشرينى دووه‌م/ نۆڤه‌مبه‌رى وه‌ك رۆژى ده‌ربازنه‌بوونى ئه‌نجامده‌رانى تاوانى دژ به ۆرژنامه‌وانان دياريكردووه و له‌و رۆژه‌دا رێكخراو و كۆمه‌ڵه‌و فيدراسيۆنه‌كانى تايبه‌ت به رۆژنامه‌وانان، به چالاكى جياجيا، يادى ئه‌و رۆژه ده‌كه‌نه‌وه.
ده‌قى به‌ياننامه‌كه‌ى سه‌نديكاى رۆژنامه‌نووسانى كوردستان:
2ی نۆڤه‌مبه‌ر رۆژی جیهانی قوتار نه‌بوونی تاوانبارانی رۆژنامه‌نووسان
ئه‌مرۆ 2ی نۆڤه‌مبه‌ر، رۆژی نێوده‌وڵه‌تی كۆتایهێنانه به قوتاربون له‌و تاوانانه‌ی دژی رۆژنامه‌نووسان ئه‌نجام ده‌درێن، بۆ هاوسۆزی و ته‌نگه‌وه هاتنی كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی بۆ چیتر قوتارنه‌بوونی تاوانبارانی رۆژنامه‌نووسان، كۆمه‌ڵه‌ی گشتی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان، UN له خولی 28ی ساڵی 2013 بریاری 163/68 ده‌ركرد، ئه‌مرۆ، واته دووی نۆڤه‌مبه‌ری به‌و یاده ناو زه‌دكرد، به‌گوێره‌ی راپۆرتی UN كه ئه‌مرۆ ده‌رچووه، له ماوه‌ی ده‌ساڵی رابردوودا 700 رۆژنامه‌نووس كوژراون، له‌كاتی ئه‌نجامدانی پیشه‌ی خۆیان و به گه‌یاندنی زانیاری به‌خه‌ڵك. ئه‌م بریاره‌ی UN هه‌موو جۆره پێشێلكاری و كاری توندوتیژی دژی میدیاكاران ره‌ت ده‌كاته‌وه‌و داوا له وڵاتانی ئه‌ندام ده‌كات تاوانباران بده‌نه ده‌ست دادگا، ئێمه وه‌كو سه‌ندیكای رۆژنامه‌نووسانی كوردستان، له كاتێكدا ئاماژه بۆ ئه‌م یاده ده‌كه‌ین، كه ته‌حه‌دیاتی گرنگ رووبه‌روومان بۆته‌وه له‌وانه ئه‌مساڵ رێكخراوی تیرۆرستی داعش به ده‌یان رۆژنامه‌نووسی تیرۆر كردووه‌و هه‌روه‌ك بۆ رێزگرتن له ئازادیه‌كانی بیر‌ورا یه‌كێك له ئه‌ركه‌كانی به‌رده‌م حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، به‌دواداچوون و یه‌كلاكردنه‌وه‌ی كه‌یسی تاوانبارانی تیرۆری رۆژنامه‌نووسانه كه له ساڵانی رابردوودا ئه‌نجام دراون و هه‌روه‌ك رێزگرتن و جێبه‌جێكردنی برگه‌كانی یاسای ژماره(35)ی ساڵی(2007)و كه خۆی له‌وه‌دا ده‌گرێته‌وه رێگه له رۆژنامه‌نووسان نه‌گیرێت و ئازادی رۆژنامه‌نووسی سانسۆری له‌سه‌ر نییه‌و نابێت به هه‌موو شێوه‌یه‌ك و به هه‌مووجۆرێك قه‌ده‌غه بكرێت.