بانكه‌ ئيسلامييه‌كان قازانجێكى نموونه‌يى ده‌كه‌ن

وڵاتانى كه‌نداو پێشه‌نگن

بانكه‌ ئيسلامييه‌كان قازانجێكى نموونه‌يى ده‌كه‌ن
بانكه‌ ئيسلامييه‌كان قازانجێكى نموونه‌يى ده‌كه‌ن

K24- ژوورى هه‌واڵ

لە ماوەی دوو ساڵدا قازانجی بانکە ئیسلامیەکان 12 ملیار دۆلار بووە

بە پێی ڕاپۆرتێکی ئابووری جیھانی کە لەسەر بانکە ئیسلامەیەکان ئەنجام دراوه‌، لەسەرتای ساڵی ٢٠١٤ وە بانکە ئیسلامەیەکان ١٢ملیار دۆلار قازانجیان کردووە.

راپۆرتەکە باس لەوە دەکات 9 بانكى سەرەکی لەم وڵاتەنە باڵا دەستن کە ھەریەکە لە وڵاتانى "ئه‌نده‌نوسيا، عه‌ره‌بستانى سعووديه‌، مالیزیا، تورکیا، به‌حرێن، كوێت، قه‌ته‌ر و عه‌مان"، باڵادەستی ئەم قازانجەن.

قەبارەی پارە پێدانی بانکی ئیسلامی جیھانی لە ئێسته‌دا 1 ترلیۆن دۆلارە، بەپێ پێشبینیەکانی کۆمپانیای ستاندار "ئەند پوەرزی" ئەمه‌ریکی بۆ خزمەتگوزاری دارایى، قەبارەی پارە پێدانی بانکی ئیسلامی له‌ ساڵى 2020 دا بۆ ٣ ترلیۆن دۆلار بەرز بێتەوە.