ئەسعەد ئیسماعیل
پەیامنێر
كاپێلۆ بۆ شوێنگره‌وه‌ی مۆرینهۆ به‌ربژاره
ناوی چه‌ندان ڕاهێنه‌ری تریش هاتووه
K24 ـ ژووری هه‌واڵ
له ئێسته‌دا خۆزێ مۆرینهۆ، ڕاهێنه‌ری یانه‌ی چێڵسی به خراپترین ساته‌كانی ژیانی له‌گه‌ڵ یانه‌كه‌ی گوزه‌ر ده‌كات، ئه‌مڕۆیش ڕۆژنامه‌كانی چاپی له‌نده‌نی هه‌واڵی ده‌ركردنی مۆرینهۆ و شوێنگره‌وه‌كانیان ئاشكرا كرد.
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه (2.11.2015) ڕۆژنامه‌ی (Sun)ـی به‌ریتانیا، ڕایگه‌یاند كه فابیۆ كاپێلۆ، ڕاهێنه‌ری ئیتاڵی بۆ شوێنگره‌وه‌ی (خۆزێ مۆرینهۆ) به‌ربژاره.
ڕۆژنامه‌ی ده‌یلی مه‌یل ـیش له چاپی ئه‌مڕۆیدا ئاماژه‌ی به ناوه‌كانی (كارلۆ ئه‌نچیلۆتی، ڤێلاس بواس و گۆس هیدینگ) كردووه كه پێشتر هه‌ر سێكیان ئه‌زموونی ڕاهێنه‌رایه‌تیان له‌گه‌ڵ یانه‌ی چێڵسی تاقیكردۆته‌وه.
یانه‌ی چێڵسی ئه‌م وه‌رزه ڕاهێنه‌رایه‌تی (خۆزێ مۆرینهۆ) ڕه‌شترین مێژوویان تۆمار كردووه، به‌وپێیه‌ی هه‌رگیز له مێژووی مۆرینهۆ و ئه‌و یانه‌یه‌دا نه‌بووه كه له گه‌ڕی 11 هه‌ر خولێكدا یانه‌كه له خانه‌ی پازده‌یه‌می ڕیزبه‌ندییه‌كه‌دا جێ مابێت.