سیاسی
کوردستان24 دیجیتاڵ میدیا
کوردستان24 دیجیتاڵ میدیا
هەواڵساز
هه‌ردوو وه‌زيرانى به‌رگرى و ده‌ره‌وه‌ى سويد گه‌يشتنه هه‌ولێر
له‌گه‌ڵ به‌رپرسانى هه‌رێمى كوردستان كۆده‌بنه‌وه
K24 – ھەولێر
به‌پێى ئه‌و زانياريانهى ده‌ستى (K24) كه‌وتووه، كه‌مێك پێش ئێسته هه‌ریه‌ك له مارگۆت ڤالسترۆم وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی سوێد و و پیتەر هۆڵتكڤێست وه‌زیری به‌رگری سوێد، گه‌یشتنه هه‌ولێر و له فڕۆكه‌خانه‌ى نێوده‌وڵه‌تی هه‌ولێر له‌لایه‌ن كه‌ريم شه‌نگالى، وه‌زیری ناوخۆی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و وه‌زیری پێشمه‌رگه به وه‌كاله‌ت پێشوازیان لێكرا.
وابڕیاره كه ئه‌مشه‌و ئه‌م دوو وه‌زیره كۆمه‌ڵێك دیدار له‌گه‌ڵ به‌رپرسه باڵاكانى هه‌رێمى كوردستان ئه‌نجام بده‌ن كه په‌يوه‌سته به راهێنانی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه و چۆنیيه‌تی هاوكاریكردنی هه‌رێمى كوردستان له‌دژی تیرۆریستانی داعشدا.