کوردستان24 دیجیتاڵ میدیا
هەواڵساز
فڕۆكه رووسياييه‌كه به "هۆكارێكى ده‌ره‌كى" ته‌قيوه‌ته‌وه
كرده‌وه‌ى تيرۆريستى به دوور نازانين
K24 - هه‌ولێر
كۆمپانياى كۆگاليم ئاڤيا، خاوه‌نى ئه‌و فڕۆكه‌يه‌يه له ئاسمانى سيناى ميسر كه‌وته‌وه خواره‌وه، هۆكارى كه‌وتنه خواره‌وه‌ى فڕۆكه‌كه بۆ "كاريگه‌رييه‌كى ده‌ره‌كى" ده‌گه‌ڕێنێته‌وه.
به‌رپرسێكى باڵاى كۆمپانياكه‌ش ده‌ڵێت: "تاكه لێكدانه‌وه‌مان بۆ رووداى كه‌وتنه خواره‌وه‌ى فڕۆكه‌كه، هۆكارى ده‌ره‌كييه".
ده‌زگا هه‌واڵگرييه‌كانى ئه‌مه‌ريكاش، بوونى "كرده‌وه‌ى تيرۆريستى" له پشتى رووداوه‌كه به‌دوور نازانن.
سه‌ره‌ڕاى ئه‌وه‌ى شارازايانى لێكۆڵينه‌وه له رووداوه‌كانى فڕۆكه‌وانى، سه‌رقاڵى لێكۆڵينه‌وه‌ن، له‌سه‌ر هه‌ردوو سندووقه ره‌شه‌كه‌ى فڕۆكه‌كه، به‌ڵام تا ئێستا هيچ لێدوانێكييان له‌باره‌ى ئه‌و زانيارييانه نه‌داوه، كه له‌و سندووقانه گوێبيستى بوونه.
گوته‌بێژى سه‌رۆكايه‌تى رووسياش، له لێدوانێكدا به ته‌له‌فزيۆنى (BBC) رايگه‌ياندووه، وڵاته‌كه‌ى هيچ ئه‌گه‌رێك له پشت رووداوه به‌دوور نازانێت، ته‌نانه‌ت كرده‌وه تيرۆريستيش.
گوته‌بێژه‌كه ئاماژه‌ى به لێكۆڵينه‌وه له رووداوه‌كان كردووه و رايگه‌ياندووه، لێكۆڵينه‌وه‌يان هێشتا له قۆناغه‌كانى سه‌ره‌تاييدان و ناتوانن هيچ پێشبينييه‌ك بكه‌ن.
لاى خۆيه‌وه ڤلاديمێر پوتين، سه‌رۆكى رووسيا، رووداوه‌كه‌ى به كاره‌ساتێكى گه‌وره وه‌سفكرد و به فه‌رمى پرسه و سه‌ره‌خۆشى ئاراسته‌ى كه‌سوكارى قوربانييه‌كانى رووداوه‌كه كرد.
پوتين گوتى: "بێگومان ده‌بێت هه‌موو لايه‌نه‌كانى رووداوه‌كه روون بكرێنه‌وه، به گوێره‌ى روونكردنه‌وه‌كانيش هه‌ڵسوكه‌وتى له‌گه‌ڵدا ده‌كه‌ين".
به‌هۆى رووداوه‌كه 224 كه‌س گيانييان له‌ده‌ستدا، كه 17يان منداڵن.
تا ئێستاش ته‌رمى نزيكه‌ى 170 گه‌شتيار دۆزراونه‌ته‌وه‌و 140 ته‌رمييان بۆ رووسيا ره‌وانه كراونه‌ته‌وه.