په‌يامنێرێكى (K24) برينداربوو

بارودۆخى جێگيره‌

په‌يامنێرێكى (K24) برينداربوو
په‌يامنێرێكى (K24) برينداربوو

K24 – قامشلۆ

هه‌يبه‌ر عوسمان، به‌ڕێوه‌به‌رى نووسينگه‌ى (K24) له‌ قامشلۆ رايگه‌ياند كه‌ په‌يامنێرمان"ئه‌كره‌م ساڵح" له‌رووماڵكردنى شه‌ڕى هێزى سوورياى ديموكرات و چه‌كدارانى داعش، له‌ شارۆچكه‌ى "هۆڵ" باشوورى رۆژهه‌ڵاتى حه‌سه‌كه‌، به‌ هۆى ته‌قينه‌وه‌ى ئۆتۆمبێلێكى بۆمبڕێژكراو، قاچى بريندار بووه‌، له‌ ئێسته‌دا گه‌يه‌ندراوه‌ته‌ نزيكترين بنكه‌ى ته‌ندروستى ئه‌و شوێنه‌ و بارودۆخيش جێگيره‌ و مه‌ترسى له‌سه‌ر ژيانى نييه‌.‌.

هێزه‌كانى سوورياى ديموكرات كه‌ له‌ چه‌ند پارتێكى جيا پێكهاتوون چه‌ند، رۆژێكه‌ ده‌ستيان كردووه‌ به‌ پاككردنه‌وه‌ى گوند و شاره‌كانى ده‌وروبه‌رى حه‌سه‌كه‌، دوو رۆژ له‌مه‌وبه‌ر ئۆپه‌راسيۆنێكيان ئه‌نجامدا 11 گونديان له‌ چه‌كدارانى داعش پاككرده‌وه‌.