کوردستان24 دیجیتاڵ میدیا
هەواڵساز
نوێنه‌رانى به‌سرا هه‌ڕه‌شه له به‌غدا ده‌كه‌ن
پارێزگاكانى باشوور پشتگوێخراون
K24 - هه‌ولێر
72 ئه‌ندامى ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق، هه‌ڕه‌شه له حكومه‌تى عێراق ده‌كه‌ن و رايانگه‌ياندووه، ئه‌گه‌ر گوێ له ده‌نگييان نه‌گيرێت، نه‌وتى به‌سرا به شێوازێكى سه‌ربه‌خۆ ده‌فرۆشن.
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه (3.11.2015)، 72 ئه‌ندامى ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق، له به‌رانبه‌ر فڕۆشتنى نه‌وت و گازى سروشتى شاره‌كانى باشوورى عێراق، داواى شايسته داراييه‌كان و پترۆ دلار ده‌كه‌ن.
ئه‌و په‌رله‌مانتارانه له به‌رانبه‌ر پشتگوێخستنى داواكه‌يان له‌لايه‌ن حكوومه‌تى عێراقه‌وه، هه‌ڕه‌شه‌ى ئه‌وه ده‌كه‌ن، كه به شێوه‌يه‌كى سه‌ربه‌خۆ و به‌بێ گه‌ڕانه‌وه بۆ به‌غدا، نه‌وتى باشوور ده‌فرۆشن.
خه‌له‌ف عه‌بدولسه‌مه‌د، په‌رله‌مانتار له فراكسۆنى ده‌وڵه‌تى ياسا، له به‌ياننامه‌كه‌يدا، كه وێنهيهك ده‌ست كوردستان (24) كه‌وتووه، ده‌ڵێت: "بۆ وه‌رگرتنه‌وه‌ى مافه‌كانى به‌سرا، واژووى 72 په‌رله‌مانتارانمان كۆكردووه‌ته‌وه".
زياتر گوتيشى: "پێويسته پشكى به‌سرا له ياساى بودجه‌ى ئه‌مساڵ بچه‌سپێنرێت".
هه‌روه‌ها ده‌شڵێت: "ئه‌ندامانى ئه‌نجوومه‌نى پارێزگا و په‌رله‌مان، نوێنه‌رى شه‌رعى خه‌ڵكى باشوورن، بۆ ئه‌وه‌ى دانوستاند له‌گه‌ڵ حكومه‌تى به‌غدا بكه‌ن، ده‌بێت شايسته داراييه‌كان به‌سرا له 2010ه‌وه سه‌رف بكرێن".
ئه‌و په‌رله‌مانتاره هه‌ڕه‌شه له حكومه‌تى به‌غدا ده‌كات و ده‌ڵێت: "ئه‌گه‌ر داواكارييهكانمان پشتگوێ بخرێن، ئه‌وا به‌بێ گه‌ڕانه‌وه بۆ به‌غدا و به‌شێوه‌يه‌كى راسته‌وخۆ نه‌وتى باشوور دهفرۆشين، تا ئه‌و كاته‌ى به‌غدا، ته‌واوى شايسته داراييه‌كان خه‌رج ده‌كات".