کوردستان24 دیجیتاڵ میدیا
هەواڵساز
عه‌ممار حه‌كيم نێوانگيرى ده‌كا
سه‌ردانى لايه‌نه‌كانى كوردستان ده‌كا
K24 – سلێمانى
پێدەچێ مەودای نێوان لایەنەكانى كوردستان ھێندە لەیەكدی دووربێت، لایەنە سیاسییەكانی عێراقیی بێن لەیەكتریان نزیك بكەنەوە، لەگەڵ تێكچوونی دۆخی ناوخۆیی ھەرێمی كوردستان لە ھەفتەكانی رابردوو، چەندان بەرپرسی حيزبی و حكومی بەغدا، داوایان لە لایه‌نه‌كانی ھەرێمى كوردستان كرد، دۆخەكە لەنێو خۆیاندا ئاسایی بكەنەوە.
عەممار حەكیم، سەرۆكی ئەنجوومەنی باڵای ئیسلامی لە عێراق، گەیشتە سلێمانی و بە پێی زانیارییەكان، حەكیم بە نیازە رۆڵى ناوبژى بگێڕێت لە نێوان لایەنەكانى هه‌رێمى كوردستان..
ئه‌مه له‌كاتيكدايه لە ساڵانی رابردوو، سەركردە سیاسییەكانی كورد لە نێوان لایەنە ناكۆكەكانی بەغدا رۆڵی ناوبژیوانییان دەبینی، ھەندێ جاریش ھەولێر دەبووە شوێنی كۆبوونەوەی لایەنە عێراقییەكان و پێكھێنانی حكوومەتی نوێی بەغدا.
حەكیم، لە سلێمانی به یاوه‌ری ئه‌ندامانی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی سه‌ردانی سكرتێری گشتیی ئه‌و حيزبه‌ی كرد و دواتریش دوور له چاوی كامێرای كه‌ناڵه‌كانی راگه‌یاندن، سه‌ردانی باره‌گای سه‌ره‌كی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕانی كرد و له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی ئه‌و لایه‌نه سیاسییه‌ش كۆبوویه‌وه.
نوێنه‌رایه‌تی ئه‌نجومه‌نی باڵایی ئیسلامی له شاری هه‌ولێر تایبه‌ت به (K24)ى راگه‌یاند، له میانی گه‌شته‌كه‌یدا بۆ باشووری كوردستان حه‌كیم، سه‌ردانی هه‌ولێر ده‌كات و له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی باڵای پارتی دیموكراتی كوردستان كۆده‌بێته‌وه.
سه‌ردانی عەممار حه‌كیم بۆ هه‌رێمی كوردستان به یه‌كه‌م سه‌ردانی كه‌سایه‌تییه‌كی عێراقی هه‌ژمار ده‌كرێت كه به مه‌به‌ستی دۆزینه‌وه‌ی چاره‌سه‌ری پرسه هه‌ڵپه‌سێردراووه‌كان و نزییككردنەوەی حيزبە سیاسییەكانی ھەرێمى كوردستانه.