کوردستان24 دیجیتاڵ میدیا
هەواڵساز
سويد هاوكارى كوردستان ده‌كا
رۆڵى پێشمه‌رگه به‌رز ده‌نرخێنێ
K24 – ھەولێر
دواى گه‌يشتنى وه‌زيرانى به‌رگرى و ده‌ره‌وه‌ى سويد بۆ هه‌ولێر، له‌گه‌ڵ سه‌رۆك وه‌زيرانى هه‌رێمى كوردستان كۆبوونه‌وه و رۆڵى پێشمه‌رگه‌يان له رووبه‌ڕبوونه‌وه‌ى داعش به‌رز نرخاند.
سه‌رۆك وه‌زيرانى هه‌رێمى كوردستان به‌مه‌به‌ستى توندوتۆڵكردنى په‌يوه‌ندييه‌كانى نێوان كوردستان و سويد، له‌گه‌ڵ هه‌ردوو وه‌زيرانى به‌رگرى و ده‌ره‌وه‌ى سويد كۆبۆوه و جه‌ختيان له‌سه‌ر هاوكاريكردنى هه‌رێمى كوردستان له شه‌ڕى دژ به داعش كرد.
ئێوارەی ئەمڕۆ دووشەممە(2.11.2015) ماڵپه‌رى فه‌رمى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان بڵاويكرده‌وه، نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆك وه‌زيرانى هه‌رێمى كوردستان، پێشوازی لە خاتوو مارگۆت واڵسترۆم وەزیری دەرەوە و پیتەر هۆڵتكڤێست وەزیری بەرگریی سوید و شاندێكی یاوەریان كرد.
له‌و كۆبوونه‌وه‌يه‌دا، باس لە سەركەوتنە یەك دوای یەكەكانی هێزی پێشمەرگە لە دژی تیرۆر كرا و نەبەردی و ئازایەتیی پێشمەرگەیان بەرز نرخاند كە بەرگری لە هەرێمی كوردستان و هەموو جیهان دەكات.
واڵسترۆم، دەربارەی مەبەستی سەردانەكەیان بۆ هەرێمی كوردستان، ئاماژه‌ى به‌وه‌دا كە ئەوان هاتوون پاڵپشتیی خۆیان بۆ هەرێمی كوردستان لە هەموو رووێكه‌وه رابگه‌يه‌نن و ئامادەییی خۆیان بۆ هەر هاوكارییەك پیشان دا.
ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو كه ئەفسەرانیان لە هەرێمی كوردستان لەسەر مەشقكردن بە هێزی پێشمەرگە بەردەوام دەبن و خۆشحاڵیی خۆیشی پیشان دا كە ئەمڕۆ خۆیان لەنێو دۆستەكانیاندا لە هەرێمی كوردستان دەبیننەوە.
له‌به‌رانبه‌ردا، سه‌رۆك وه‌زيرانى هه‌رێمى كوردستان دووپاتی كردەوە كە خەڵك و حكوومەتی هەرێمی كوردستان پەیوەندییەكی تایبەتیان لەگەڵ خەڵك و حكوومەتی سوید هەیە و سوپاسی خۆی و حكوومەتی هەرێمی كوردستانی بۆ ئەو هاوكارییانە دەربڕی كە تا ئێستا لەلایەن سویدەوە پێشكەش بە هەرێمی كوردستان كراون، هەروەك سوپاسی خەڵك و حكوومەتی سویدی كرد كە لە كاتە سەختەكاندا و كاتێك ژمارەیەكی زۆری خەڵكی كوردستان ڕوویان لەو وڵاتەكە كرد، باوەشیان بۆ كردنەوە و بە باشترین شێوە پێشوازییان لێ كردوون.