کوردستان24 دیجیتاڵ میدیا
هەواڵساز
په‌رله‌مانتارێك: بڕياره‌كانى عه‌بادى ناده‌ستوورين
له‌به‌ر گوشاره‌كانى مه‌رجه‌عييه‌ت و شه‌قام په‌رله‌مان ده‌نگى به چاكسازييه‌كان داوه
K24 - هه‌ولێر
ئه‌ندامێكى ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق، رايگه‌ياند بڕياره‌كانى عه‌بادى، بۆ هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ى پۆستى جێگرانى سه‌رۆكايه‌تى كۆمار و حكوومه‌ت ناده‌ستوورييه و ئه‌وانه‌ى له‌و پۆسته‌دان، ده‌توانن له دادگاى ئيتيحادى سكاڵاى ياسايى تۆمار بكه‌ن.
ئه‌شواق جاف، ئه‌ندامى ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رنى عێراق له فراكسيۆنى كوردستانى، له په‌يوه‌ندييه‌كى ته‌له‌فۆنيدا، به كوردستان 24ى راگه‌ياند، حه‌يده‌ر عه‌بادى سه‌رۆك وه‌زيرانى عێراق، ده‌سه‌ڵاتى چاكسازييه‌كانى خراپ به‌كارهێناوه و هه‌ندێك له بڕياره‌كانى ناده‌ستوورين.
ئاماژه‌شى به‌وه كردووه، عه‌بادى ئه‌و ده‌سه‌ڵاته‌ى بۆ چاكسازى له‌لايه‌ن په‌رله‌مانه‌وه پێيدرابوو، خراپ به‌كاريهێناون.
جاف گوتيشى: "سه‌رۆكايه‌تى په‌رله‌مان و ته‌نانه‌ت په‌رله‌مانتارانيش ده‌يانزانى بڕياره‌كه ده‌ستوورى نييه، به‌ڵام به‌هۆى گوشاره‌كانى مه‌رجه‌عييه‌ت و خۆپيشاندانه‌كان، په‌رله‌مانى نه‌يتوانى ده‌نگى پێنه‌دات".
رۆژنامه‌ى (مه‌دا)ش بڵاويكردووه‌ته‌وه، ئه‌و كه‌سانه‌ى له پۆستى جێگرانى سه‌رۆك كۆمارى عێراق و سه‌رۆكايه‌تى حكوومه‌تى عێراق بوون و به بڕياره‌كانى ئه‌مدواييه‌ى عه‌بادى لادراون، ده‌توانن له دادگاى ئيتيحادى سكاڵاى ياسايى له‌سه‌ر سه‌رۆك وه‌زيران تۆمار بكه‌ن.