کوردستان24 دیجیتاڵ میدیا
هەواڵساز
ئێران: كۆبوونەوەكانی ڤییەنا بێ ئەنجام بن بەشدار نابین
"سعوودیه رۆڵی نەرێی ھەبوو"
K24 ژووری ھەواڵ
جێگری وەزیری دەرەوەی ئێران رایگەیاند كه کۆماری ئیسلامیی ئێران بە مەرجێک لە کۆبوونەوەکانی داھاتوو بۆ چارەسەریی پرسی سووریا بەشدار دەبێ کە بزانێ ئەنجامیان دەبێ.
حسێن ئەمیر عەبدوڵڵاھیان، لەبارەی کۆبوونەوەی رۆژی ھەینیی رابردوو لە ڤییەنا، ئاماژەی بۆ ئەوە كرد، ناکۆکی لە نێوان لایەنە بەشدار بووەکاندا گەلێک زۆر بووە، گوتی: "ھەندێک لە وڵاتە بەشداربووەكان بە تایبەتیش سعوودیە، ڕۆڵی نەرێنییان ھەبوو بۆ ئەوەی ناكۆكی و جیاوازی زۆر لەسەر پرسەكە ھەبێ.
هه‌ر دوێنێ دووشه‌ممه (2.11.2015)، ئاژانسی هه‌واڵی ئێرانی (ئێرنا) له زاری حه‌سه‌ن ڕۆحانی، سه‌رۆك كۆماری ئێران، بڵاوی كردووه‌ته‌وه كه به ڕاشكاوی سه‌رۆكی ئێران ناڕه‌زایی به‌رانبه‌ر لێدوانه‌كانی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی سعوودیه ده‌بڕیوه و گوتوویه‌تی: "گه‌نجێكی كه‌م ئه‌زموون، له یه‌كێك له وڵاته‌كانی ئه‌م ناوچه‌یه، ناگات به هیچ شتێك، كاتێك به بێڕێزی به‌رانبه‌ر ئه‌وانه‌ی له‌خۆی گه‌وره‌ترن، قسه ده‌كا".
کۆبوونەوەی نێودەوڵەتیی ڤییەنا بۆ چارەسەریی پرسی سووریا، نەیتوانی ھیچ گۆڕانێک لە سیاسەتەکانی ئێران و سعوودیە دا دروست بکات. سعوودیە خوازیاری واز ھێنانی بەشار ئەسەد لە دەسەڵاتە و کۆماری ئیسلامیی ئێرانیش پشتیوانی لە مانەوە بەشار ئەسەد دەکات.