کوردستان24 دیجیتاڵ میدیا
هەواڵساز
جارێكی دیكه بهغدا ڕێگە لە ناردنی چەك بۆ ههولێر دەگرێ
دوو فڕۆكهی بارههڵگر بوون
K24- ژووری ھەواڵ
ھێزە ئەمنییەكانی عێراق، لە فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی بەغدا، ڕێگەیان بە دوو فڕۆكە نەدا كە بە نیاز بوون چەك وتەقەمەنی بۆ ھەرێمی كوردستان بگوازنەوە.
دوو فڕۆكهی سەربە ھاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژ بە داعش كە یەكێكیان كەنەدی و ئەوەی دیكەش سویدی بوو، بەنیاز بوون ڕاستەوخۆ چەك وتەقەمەنی بۆ ھەرێمی كوردستان بگوازنەوه، بهڵام هێزه ئهمنییهكانی عێراق له فڕۆكهخانهی نێودهوڵهتی بهغدا ڕێگهیان نهدا هیچ كام لهو دوو فڕۆكهیه بفڕن بهرهو ههولێر.
دوێنی دووشەممە (2-11-2015) حاكم زاملی، سەرۆكی لێژنەی ئاسایش و بەرگری لە پەرلەمانی عێراق، بە میدیاكانی ڕاگەیاندووە كه لێژنەی پشكنین لە فرۆكەخانەی بەغدا كاتی ئەنجامدانی كارەكانیان، بڕێكی زۆری چەك و تەقەمەنی جۆراوجۆریان لە نێو فرۆكەكاندا دۆزیوەتەوە.
پێشتریش حكوومەتی بەغدا ڕێگر بووە لە ناردنی ھاوكارییە سەربازییەكان بۆ ھەرێمی كوردستان، بۆیە بەشێك لە وڵاتان بیریان لە ناردنی ڕاستەوخۆی چەك بۆ ھەرێمی كوردستان كردووهتەوە.