کوردستان24 دیجیتاڵ میدیا
هەواڵساز
ئەحمەد چەلەبی کۆچی دوایی کرد
به‌هۆی جه‌ڵته‌وه بووه
K24- ژووری ھەواڵ
ئەحمەد چەلەبی سەرۆكی كۆنگرەی نیشتیمانیی عێراق، گیانی لەدەست دا.
سه‌رله‌بەیانی ئەمرۆ سێشه‌ممه (3.11.2015) ئەحمەد چەلەبی، سەرۆكی كۆنگرەی نیشتیمانیی عێراق، لە ماڵەكەی خۆی لە بەغدا گیانی لەدەست دا. بە پێی راپۆرتی پزیشكیش ھۆكاری گیان لەدەستدانی جەڵتەی دڵ بووە.
په‌یامنێری (K24) له به‌غدا، هه‌واڵه‌كه‌ی پشتڕاست كرده‌وه و ڕایگه‌یاند كه ماوه‌یه‌كی درێژه ناوبراو به‌ده‌ست نه‌خۆشی دڵه‌وه ده‌ناڵێنێ.
بۆ زایاتر زانیاری، (K24) هه‌وڵیدا پێوه‌ندی بكات به هه‌ردوو سكرتێری چه‌له‌بی، به‌ڵام وه‌ڵامیان نه‌بوو.
ئەحمەد عەبدولھادی چەلەبی (ئەحمەد چەلەبی) لە ساڵی 1945 لە ناوچەی كازمیە لە دایك بووە، خاوەنی بروانامەی دكتۆرا بوو لە فەلسەفەی ماتماتیك لە زانكۆی شیكاگۆ له ئه‌مه‌ریكا. یەكێك بووە لەو سیاسیانەی وەك نەیار ململانێی سەددام حسێن، سه‌رۆكی ڕژێمی پێشووی عێراقی كردوە. ساڵی 1958 عێراقی جێ ھێشتووە و لە دەرەوەی عێراق دژایەتی سیستەمی بەغدای ئەوكاتی كردوە. ساڵی 2003 گەراوەتەوە عێراق.
لە تەمەنی 70 ساڵیدا گیانی لە دەستدا.