کوردستان24 دیجیتاڵ میدیا
هەواڵساز
سەفین دزەیی: هه‌ڵبژاردنه‌كانی توركیا له كه‌شێكی دیموكراتیدا به‌ڕیوه‌چووه
گوتەبێژی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان ڕایگه‌یاند كه هه‌ڵبژاردنه‌كان له كه‌شێكی دیموكراتیدا
K24- ھەولێر
گوتەبێژی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان ڕایگه‌یاند كه هه‌ڵبژاردنه‌كان له كه‌شێكی دیموكراتیدا به‌ڕیوه‌چووه.
سەفین دزەیی، گوتەبێژی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان، لە بارەی ئەنجامەکانی ھەڵبژاردنی تورکیا لە لێدوانێکی تایبەتدا، بە (K24)ی راگەیاند كه ھەڵبژاردنەکانی تورکیا لە کەشوھەوایەکی دیموكراتی بەڕێوە چوون، ھیواشی خواست ئەنجامەکان ببنە مایەی ئارامی بۆ وڵاتەکە.
رۆژی شه‌ممه‌ی ڕابردوو (1.11.2015) ھەڵبژاردنی پەرلەمانی لە سەرتاسەری شارەکانی تورکیا و باکووری کوردستان بەرێوەچوو، ھەرچەندە تا ئێسته ئەنجامەكان بە فەرمی رانەگەیەنراون، بەڵام بە پێی ئەنجامە به‌راییه‌كان پارتی دادوگەشەپێدان دەنگی زۆرینەیبە بە دەست ھیناوە.
توركیا یەكێكە لەو وڵاتانەی پەیوەندییەكی بە ھێزی لە رووی سیاسی و ئابوورییه‌وه لەگەڵ ھەرێمی كوردستاندا ھەیە، بۆیە ئارامی و سەقامگیری توركیا، بە لای بەرپرسانی حكوومەتی ھەرێمی كوردستان گرنگە.