فڕۆكە جه‌نگییه‌كانی ڕووسیا شاری تەدمووریان بۆردوومان كرد

بۆ یەكەم جار فڕۆكە جەنگییەكانی ڕوسیا شاری تەدمووریان بۆردوومان كرد. ھێزەكانی ڕوسیا ڕایانگەیاند

فڕۆكە جه‌نگییه‌كانی ڕووسیا شاری تەدمووریان بۆردوومان كرد
فڕۆكە جه‌نگییه‌كانی ڕووسیا شاری تەدمووریان بۆردوومان كرد

K24- ژووری ھەوڵ
بۆ یەكەم جار فڕۆكە جەنگییەكانی ڕوسیا شاری تەدمووریان بۆردوومان كرد.
ھێزەكانی ڕوسیا ڕایانگەیاند كه‌ دوێنی دووشەممە (2.11.2015) بۆ یەكەمجار شاری شوێنەواری تەدمووریان بۆردوومان كردووە كە ئێستا لە ژێر كۆنتڕۆڵی چەكدارانی داعش دایە.
لە ڕاگەیندراوەكەدا ھاتووە، فڕۆكەكانی ڕووسیا بنكەیەكی بەرگری چەكدارانی داعش و دەزگایەكی دژە فڕینی داعشیان لە تەدموور لە ناوبردووە.

شاری تەدموور سەر بە پارێزگای حمس لە سوریا لە مانگی پێنجی ئەمساڵدا لەلایەن چەكدارانی داعشەوە دەستی بەسەر داگیرا.