ئەنوەر حەمەئەمین: بەم زووانە فڕۆكەی ئێف 16 دەگاتە عێراق

دووه‌م كاروانه‌

ئەنوەر حەمەئەمین: بەم زووانە  فڕۆكەی ئێف 16 دەگاتە عێراق
ئەنوەر حەمەئەمین: بەم زووانە فڕۆكەی ئێف 16 دەگاتە عێراق

K24- ژووری ھەوڵ
بە پێی لێدوانی فەرماندەی ھیزە ئاسمانیەكانی عێراق، لە ماوەیەكی نزیكدا كاروانی دووەمی فڕۆكەی F16 دەگاتە عێراق.
ئەنوەر حەمەئەمین، فەرماندەی ھێزە ئاسمانی عێراقی بە ماڵپەری وەزارەتی بەرگری عێراقی راگەیاندووه‌ كه‌ بەم زووانە ئاھەنگ دەگێڕین بەبۆنەی گەیشتنی كاروانی دووه‌می فڕۆکەی F16 بۆ عێراق.
لەبارەی كاریگەری ئەو جۆرە فڕۆكانه‌، ئاماژە بەوەكرد كە فڕۆکەی F16 رۆڵی گرنگی لە شەڕی دژ بە رێکخراوی داعش گێڕاوە.
فەرماندەی ھێزە ئاسمانی عێراقی ئەوەشی خستەڕوو کە یەکەی ئاسمانی لە ھێزە چەکدارەکانی عێراق لەتەواوی ناوچەکان ڕۆڵی گرنگی ھەبووە و لەم ڕووەشەوە 15755 ئەرکی جۆراوجۆری ئەنجام داوە.


به‌ گرێبه‌ستێك له‌ نێوان عێراق و ئه‌مه‌ریكا، به‌ چه‌ند كاروانێك، ئه‌مه‌ریكا فڕۆكه‌ی F16 ده‌فرۆشێته‌ عێراق، له‌ یه‌كه‌م كارواندا، 4 فڕۆكه‌ گه‌یشتوون.