کوردستان24 دیجیتاڵ میدیا
هەواڵساز
ئۆپراسیۆنی ئازادكردنی شنگال دواخرا
بههۆی ڕیكنهكهوتنی پێشمهرگه و گهریلا
K24- ژووری ھەوڵ
ئۆپراسیۆنهكهی كه پلانی بۆ داڕێژرابوو بۆ ئازادكردنی شنگال، بههۆی ڕێكنهكهوتنی پێشمهرگه و گهریلاوه دواخرا.
وابڕیاربوو ھێزەكانی پشمەرگە، له سهرهتای ئهم مانگهوه، كۆنتڕۆڵی قەزای شنگال بكەنەوە، بەڵام بەھۆی جوڵەپێكردنی ھێزەكانی پارتی كرێكارانی كوردستان (پەكەكە) ھێرشەكە دوخرا.
ئهمڕۆ سێشهممه (3.11.2015) قاسم شەشۆ، فەرماندەی ھێزەكانی پێشمەرگە ڕایگەیاند كه پارتی كرێكارانی كوردستان و یەپەگە، كۆسپیان لەبەردەم ھەوڵەكانی پێشمەرگە بۆ ئازادكردنی شارۆچكەی شنگال دروست كردووە.
لەبەرانبەردا فەرماندەیەكی پەكەكە بەناوی یارسین ڕایگهیاند كه پێشمەرگە نییەتی خۆی نیشان نەدا بۆ ھەماھەنگی لەگەڵ ھێزەكانی دیكە.
ھەفتەی ڕابردوو ھێزەكانی پێشمەرگە، بەتەواوی چەك و تەقەمەنی و پێداویستی سەربازییەوە لە نزیك قەزای شنگال چاوەڕێی كاتژمێری سفر دەكەن بۆ ئازادكردنی شنگال.