کوردستان24 دیجیتاڵ میدیا
هەواڵساز
پەرلەمانی بەریتانیا ڕێگە نادات وڵاتەكەی بۆردوومانی داعش بكات
به‌بێ ستراتیژی نا لۆژیكییه
K24- ژووری هه‌واڵ
په‌رله‌مانی به‌ریتانیا خواستی وڵاته‌كه‌ی بۆ لێدانی چه‌كدارانی داعش له سووریا ڕه‌ت ده‌كاته‌وه.
لیژنەی كاوباری دەرەوەی پەرلەمانی بەریتانیا، خواستی وڵاتەكەی بۆ لێدانی چه‌كدارانی ڕێكخراوی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی (داعش) لە سووریا ڕەتكردەوە و پێشیان وایە، ئه‌گه‌ر ستراتیژییه‌كی ئاشكرا لە شەڕی داعش نەبێت، بەشداریكردن لە لێدانی ئەو ڕێكخراوە، كارێكی لۆژیكی نییه.
دەیڤد كامیڕۆن، سەرۆك وەزیرانی بەریتانیا خواستی ھەبوو، وڵاتەكەی بەشدار بێت لە لێدانی داعش لە سووریا، بەڵام پەرلەمانی بەریتانیا ئەو خواستەی سه‌رۆك وه‌زیرانه‌كه‌ی ڕەتكردەوە.
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه (3.11.2015) كریسپین بڵانت، سەرۆكی لیژنەی كاروباری دەرەوەی پەرلەمانی بەریتانیا ڕایگەیاند كه لەجیاتی بەشداریكردن لە شەڕێكی ئاوادا، باشترە بەریتانیا ھەوڵی چارەسەری دیپلۆماسی بدات.
سەرۆك وەزیرانی بەریتانیا دەیویست بەشداری كاربكات لە لێدانی داعش لە سووریا ئەمەش بووه‌تە جێگای ناكۆكی لە نێوان پەرلەمان و سەرۆك وەزیران.