کوردستان24 دیجیتاڵ میدیا
هەواڵساز
چه‌ند بيانييه‌كى تووشبوو به ئايدز ده‌نێردرێنه‌وه
هاووڵاتيان گومانيان له‌و ئاماره هه‌يه
K24 – ھەولێر
وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی حكوومه‌تی هه‌رێمى كوردستان رایده‌گه‌یه‌نێ كه له‌مساڵدا 9 هاووڵاتی بیانی تووشبوو به ڤایرۆسیی ئايدز، دوای ده‌ركه‌وتنی حاڵه‌ته‌كه‌یان له پشكنینیی پزیشكی، ره‌وانه‌كراونه‌ته‌وه بۆ وڵاته‌كه‌یان.
به‌پێى ئه‌و ئامارانه‌ى وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى كه ده‌ستى (K24) كه‌وتووه لە ھەرێمی كوردستان تەنیا 4 ھاووڵاتی كورد ھەڵگری ڤایرۆسی ئايدزن و تەنیا یەكێكییان لە رێگەی خوێنەوە تووش بووە، جگە لەوەش 9 ھاووڵاتی بیانی ھەڵگری ئەو ڤایرۆسە بوونە ھەمووشیان گەڕێندراونەتەوە وڵاتی خۆیان.
ژماره‌یه‌ك له هاووڵاتییانش به گومانه‌وه ده‌ڕواننه ئه‌و ئامارانه‌ی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی و پێیانوایە ژمارەكە زۆر لەوە زیاترە كە وەزارەتی تەندرووستی ئاشكرایان دەكات، بەرێوەبەری گشتی دیوانی ئەو وەزارەتەش رەتی دەكاتەوە، ئەوان ئاماری راستەقینەیان لە ھاووڵاتییان شاردبێتەوە.
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه(3.10.2015) دكتۆر خاڵس، بەڕێوەبەری گشتی دیوانى وەزارەتی تەندروستى بۆ (K24) گوتى: "ئەوانەی لە پشكنینی یەكەم دەردەچن ھەڵگری ڤایرۆسەكەن، ئەوانە راست نییە، دەبێ پشكنینی دووەمیان بۆبكرێت، ئەوەیە زۆر جار لە نەخۆشخانەكانی كەرتی تایبەت به كه‌سێك دەردەچێ كە ھەڵگری ڤایرۆسەكەن و لەلایەن كەس و كاریەوە بڵاودەبێتەوە، ئەوە لەلایەنى زانستييه‌وه راست نییە".
گوتيشى: "لەوانەیە نەخۆشەكە به‌رده‌وام هه‌وكردنى سينگى هه‌بێت، یا هه‌وكردنى مێشكى هه‌بێت، یا هه‌وكردنێكى وای ده‌بێت به مانگيش چارەسەر نابێ، به‌جۆرێك كێشى كەم ده‌بێ، غودەی لیفاوی ئەستوور ده‌بێت لە ملی و لە باڵی".
بە گوێرەی راپۆڕتی رێكخراویی تەندروستی جیھانی نزیكەی 42 ملیۆن كەس لە جیھاندا تووشی ئایدز بوونە.
لە ھەرێمی كوردستانیش لە ساڵی 1986 ەوە تاوه‌كوو ئەمساڵ نزیكەی 20 حاڵەتی ھەڵگری ڤایرۆسی ئايدز تۆماركراوە، 5 لەو 20 كەسەش ئافرەتن و ھەمووشیان لە ریگەی دەرمانەوە ھەوڵی چارەسەكردنیان دراوە و رەوشی تەندروستیان جێگیرە.