کوردستان24 دیجیتاڵ میدیا
هەواڵساز
مێركل: ئه‌وروپاييانه مامه‌ڵه بكه‌ن
بۆ چاره‌سه‌ركردنى قه‌يرانى په‌نابه‌رانه
K24 - هه‌ولێر
راوێژكارى ئه‌ڵمانيا جه‌خت له‌سه‌ر چاره‌سه‌ركردنى قه‌يرانى په‌نابه‌ران ده‌كاته‌وه و داوا له وڵاتانى ئه‌ندام له يه‌كێتى ئه‌وروپا ده‌كات، به شێوازێكى ئه‌وروپاييانه مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ ئه‌و پرسه‌دا بكه‌ن.
ئه‌نگێلا مێركل، راوێژكارى ئه‌ڵمانيا، داوا ده‌كات به شێوه‌يه‌كى يه‌كسان په‌نابه‌رانى ئه‌وروپا، به‌سه‌ر وڵاتانى ئه‌ندام له يه‌كێتييه‌كه دابه‌ش بكه‌ن، به بڕواى مێركڵ ئه‌و پرسه په‌يوه‌ندى به گيانى مرۆڤايه‌تييه‌وه هه‌يه.
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه (3.11.2015) ئه‌نگێلا مێركل، داوايكردووه، رێكارێكى ئه‌وروپاييانه و گشتگير بۆ چاره‌سه‌ركردنى قه‌يرانى په‌نابه‌ران بگيرێته‌به‌ر، بۆ ئه‌وه‌ى به شێوازێكى يه‌كسان ژماره‌ى په‌نابه‌ران به‌سه‌ر وڵاتانى يه‌كێتى ئه‌وروپا دابه‌ش بكرێن.
هۆشداريشى له باره‌ى به بنبه‌ست گه‌يشتنى تێڕوانينێكى گشتگير ده‌دات بۆ ره‌وشى په‌نابه‌ران.
مێركل له ميانه‌ى وته‌كه‌يدا، له رۆژى پيشه‌سازى ئه‌ڵمانيا، له پايته‌ختى وڵاته‌كه‌ى گوتى: "ئه‌گه‌ر سه‌رنجه‌كانمان ته‌نها له‌سه‌ر خۆمان بێت، ئه‌وا ئه‌وروپا رووبه‌ڕووى هه‌ڕه‌شه‌يه‌كى گه‌وره ده‌بێته‌وه".
جه‌ختيشى له‌سه‌ر ئه‌وه كردووه‌ته‌وه، ئه‌و كه‌سانه‌ى بڕوايان وايه قه‌يرانى په‌نابه‌ران كاريگه‌رى له‌سه‌ر ئه‌وان نييه، له داهاتوودا كاريگه‌رى ده‌بێت و له گه‌وره‌يى ئه‌و قه‌يرانه مرۆييه تێده‌گه‌ن.
له كۆتاييشدا رايگه‌ياندووه، پێويسته بريتانيا له يه‌كێتى ئه‌وروپادا بمێنێته‌وه، جه‌ختيشى كردووه‌ته‌وه، هه‌موو هه‌وڵه‌كانى خۆى ده‌خاته گه‌ڕ، بۆ ئه‌وه‌ى بريتانييه‌كان له‌سه‌ر مانه‌وه‌يان له چوارچێوه‌ى يه‌كێتييه‌كه، رازيبكات.