کوردستان24 دیجیتاڵ میدیا
هەواڵساز
فڕۆکەی جەنگیی هاوپەیمانان شاری مووسڵ بۆردومان دهكهن
بە سەختترین بۆردومانی ھاوپەیمانان دادەنرێت
K24- ژووری ھەواڵ
فڕۆكهی جهنگیی هاوپەیمانان، چەند بنکە و بارەگایەکی چەکدارانی داعشیان لە ناو شاری مووسڵ كردە ئامانج.
سەعید مەموزینی بەرپرسی "ڕاگەیاندنی" لقی 14ی پارتی دیموکراتی کوردستان راگەیاند كه بۆردومانەکە نزیکی کاتژمێر 11ی شەوی ڕابردوو دەستی پێ کرد و 20 تا 30 خولەک بەردەوامی هەبووە.
ناوبراو له درێژهی لێدوانهكهیدا بۆ (K24)K گوتیشی: "کارگەی کەرامە کە لەلایەن چەکدارانی داعشەوە ئۆتۆمبێلی تێدا بۆمبڕێژ دەکرا، كرایە ئامانج و بە تەواوی خاپوور کراوە".
بەپێی زانیارییەكان، چەند بارەگایەكی دیكەی چەكدارانی رێكخراوی دهوڵهوتی ئیسلامی (داعش) لەناو شاری مووسڵ بۆردومان كراون و كوژرانی 5 چەکداری داعشی لێ کەوتوەتەوە.
بۆردومانەكەی شەوی رابردووی فرۆكە جەنگییەكان بۆ سەر داعش لەناو شاری مووسڵ، بەهۆی وردی پێکانی ئامانجەکان و چڕیەوە، بە سەختترین بۆردومان دادەنرێت.