کوردستان24 دیجیتاڵ میدیا
هەواڵساز
به مێرووله خواردن ژيانى خۆى رزگاركرد
ئاساييه ئه‌گه‌ر خه‌ڵك پێم بڵێن پياوى مێرووله
K24 - هه‌ولێر
ئه‌و كاته‌ى پۆليس، پياوه ته‌مه‌ن 62 ساڵييهكهيان دۆزييه‌وه، له‌ژێر دارێكى ناوچه‌كه راكشابوو، نزيكه‌ى 15 كيلۆمه‌تر له‌و شوێنه دووره، كه تێيدا ونبووه.
پياوێكى ئوستراليايى ته‌مه‌ن 62 ساڵ، له يه‌كێك له ناوچه گه‌شتيارييه‌كانى وڵاته‌كه‌ى ماوه شه‌ش رۆژ ون ده‌بێت و ته‌نيا به مێرووله خواردن، خۆى له مردن رزگاركردووه.
ريگ فوگيردى، مانگى رابردوو، له گه‌شتێكى بۆ ناوچه سروشتييه‌كانى ئوستراليا ونبوو، گوتى:"ناڵێم كه‌سێكى سه‌ر ره‌قم، به‌ڵكو به‌خت ياوهرم بوو".
ئه‌و پياوه نه‌خۆشى شه‌كره‌ى هه‌يه و پێشتريش دووچارى نۆره دڵێ بووه، ئاماژه‌ى به بێهيوابوونى خۆى ده‌كات و ده‌ڵێت: "له رزگاربوون بێهيوابووم".
ئه‌و پياوه كه بۆ ئێزگه‌ى "سێڤن نيوز"ى ئوسترالى دواوه، ده‌ڵێت: "گوێم له‌وه ببوو ئه‌گه‌ر كه‌سێك بۆ ماوه‌ى سێ رۆژ ون بێت، له برسان و تينوێتييان ده‌مرێت، به‌ڵام نازانم بۆ دواى شه‌ش رۆژ ونبوونم، هێشتا ده‌ژيم".
ريگ درێژه به قسه‌كانى ده‌دات و ده‌ڵێت: "وه‌ك مردووێك، لايه‌كى جه‌سته‌م له‌سه‌ر زه‌وى كه‌وتبوو و بيرم له ئه‌ندامانى خێزانه‌كه‌م ده‌كرده‌وه كاتێك به‌و شێوه‌يه ده‌مدۆزنه‌وه".
فوگيردى، به تيشێرتێك و سێچاره‌ك و كڵاوێكه‌وه، به‌هۆى گه‌رماى بيابانهكهوه هێزلێبڕاو له‌ژێر دارێك پاڵكه‌وتبوو، به گۆچانه‌كه‌ى شاره مێروولهيهكى هه‌ڵكه‌ندبوو و ده‌ستى به‌خواردنى مێرووله‌كان كردبوو، ئه‌مه‌ش په‌يڕه‌وكردنى رێگاى "بيهر گريلز"ه، كه سهركێشێكى بريتانييه.
فوگيردى ده‌ڵێت: "مێرووله‌كان تام و چێژێكى خۆشييان هه‌بوو، رۆژى يه‌كه‌م 12 دانه‌م خوارد، رۆژى دووه‌ميش 18 دانه، ئه‌گه‌ر خه‌ڵكيش به پياوى مێرووله ناوم ببات، گوێى ناده‌مێ و پێم ئاساييه".
ئه‌و پيره پياوه، كه پێشووتر كرێكارى كانه‌به‌رد بووه، چه‌ند جارێك ههليكۆپتهرى تيمه‌كانى فرياگوزارى بينيوه و به هه‌موو هێزى هه‌وڵى ئهوهيداوه بيبينن، به‌ڵام هه‌وڵه‌كانى هيچ سوودێكييان نه‌بووه.
له كۆتاييشدا، دانيشتووێكى ره‌سه‌نى ناوچه‌كه، كه هندييه سووره‌كانن، به گه‌ڕان و پشكنينى شوێنپێى پيره پياوه‌كه، يارمه‌تى پۆليسى داوه و توانيويانه فوگيردى بدۆزنه‌وه.
دواى ئه‌وه‌ى فوگێردى له مردن گه‌ڕايه‌وه، له وه‌ڵامى ئه‌وه‌ى كه جارێكى ديكه نيازى گه‌ڕانه‌وه‌ى بۆ ئه‌و شوێنه هه‌يه گوتى: "له‌وانه‌يه بۆ دۆزينه‌وه‌ى چهكهكم بگه‌ڕێمه‌وه ئه‌و ناوچه‌يه".