ڕادڤانیێسكا جامه‌كه‌ی نماییش كرد

یه‌كه‌م كچه‌ تێنسزانی پۆله‌ندییه‌ ببێته‌ پاڵه‌وان

ڕادڤانیێسكا جامه‌كه‌ی نماییش كرد
ڕادڤانیێسكا جامه‌كه‌ی نماییش كرد

K24 ـ ژووری هه‌واڵ 

ئه‌مجاره‌یان پاڵه‌وانییه‌تی تێنسی سێنگاپۆره‌ پاڵه‌وانێكی تازه‌ی هێنایه‌ پێشه‌وه‌، ئه‌ویش كچه‌ شۆخه‌كه‌ی پۆڵه‌ندیی بوو.

 

ئانیێسكا ڕادڤانسكا، كچه‌ تێنسزانی پۆڵه‌ندی ته‌مه‌ن 26 ساڵ، دوای به‌ده‌ستهێنانی ناسناوی دوایین زنجیره‌ی پاڵه‌وانیه‌تییه‌كانی ماسته‌رز، له‌ سێنگاپۆره‌ جامه‌كه‌ی نماییش كرد.

ڕادڤانیسكا له‌ یاریی كۆتایی پاڵه‌وانیه‌تییه‌كه‌ی سێنگاپۆر به‌ دوو كۆمه‌ڵه‌ به‌رانبه‌ر كۆمه‌ڵه‌یه‌ك له‌ پێترا كڤیتۆڤای چیكی برده‌وه‌ و بووه‌ یه‌كه‌م كچه‌ تێنسزانی پۆڵه‌ندیی ببێته‌ پاڵه‌وانی ئه‌م پاڵه‌وانیه‌تییه‌.

ڕادڤانیسكا له‌ خانه‌ی شه‌شه‌می باشترین كچه‌ تێنسزانانی جیهانه‌، به‌ بردنه‌وه‌ی له‌م پاڵه‌وانیه‌تییه‌ كۆی ناسناوه‌كانی بۆ 17 جام به‌رز كرده‌وه‌.