کوردستان24 دیجیتاڵ میدیا
هەواڵساز
په‌نابه‌ره كورده‌كانى ئه‌ڵمانيا له ره‌وشێكى خراپدان
به‌شێكيان ده‌يانه‌وێت بگه‌ڕێنه‌وه
K24 - هه‌ولێر
په‌نابه‌رانى كورد له ئه‌ڵمانيا، له ره‌وشێكى خراپدان و به گوێره‌ى ئه‌و زانيارييانه‌ى ده‌ست ماڵپه‌رى كوردستان (24) كه‌وتووه، به‌شێكيان ده‌يانه‌وێت وڵاته‌كه بهجێبهێڵن و بگه‌ڕێنه‌وه كوردستان.
په‌نابه‌رێكى كورد، كه له يه‌كێك له كامپه‌كانى شارى ريگنزبۆرگى ئه‌ڵمانيا نيشته‌جێيه، باس له خراپى ره‌وشى په‌نابه‌رانى كورد ده‌كات و به كوردستان بيست و چارى راگه‌ياندووه، به‌شێك له په‌نابه‌ران ده‌يانه‌وێ له رێگاى ده‌زگا فه‌رمييه‌كانى ئه‌ڵمانيا بگه‌ڕێنه‌وه و حكوومه‌تى ئه‌و وڵاته‌ش له به‌رانبه‌ر گه‌ڕانه‌وه‌يان 950 يۆرۆيان پێده‌دات، به‌ڵام ده‌بێت 3 مانگ چاوه‌ڕێ بكه‌ن.
ئه‌و په‌نابه‌ره ده‌ڵێت: "ئێمه لێره له هۆڵێكى داخراودا، كه گۆڕه‌پانى يارى باسكهيه، دانراوين و زياتر له (250) په‌نابه‌رى تێدا نيشته‌جێ كراوه".
ئه‌و په‌نابه‌ر ئاشكراى ده‌كات، نيازى گه‌ڕانه‌وه‌ى بۆ كوردستان هه‌يه و له‌و بارهيهوهش داواى له خێزانه‌كه‌يان كردووه، كه له شارى هه‌ولێر نيشته‌جێن، پاسپۆرته‌كه‌ى بۆ ره‌وانه بكه‌ن..
سه‌باره‌ت به پێدانى مافى پهنابهرێتيش گوتى: "تا ئێستا نهمانبينيوه هيچ تاكێكى كورد، ياخود خێزانێكى كوردى نيشته‌جێى شاره‌كانى هه‌رێمى كوردستان بووبن، مافى په‌نابه‌رێتى پێدرابێت".
ئاشكراشيكردووه، له حاڵه‌تى ره‌تكردنه‌وه‌ى مافى په‌نابه‌رێتى بۆ هه‌ر كه‌سێك، واته ئه‌و كه‌سه ناتوانێت له ئه‌ڵمانيا ژيان بگوزه‌رێنێت و مۆڵه‌تى كاركردنيشى پێ‌نادرێت، زۆربه‌ى په‌نابه‌رانى كورديش هه‌مان چاره‌نووس چاوهڕێيان ده‌كات.
ئه‌و په‌نابه‌ره، كه ته‌نها 3 مانگه گه‌يشتووه‌ته ئه‌ڵمانيا، گوتى: "به‌زووترين كات ده‌گه‌ڕێمه‌وه كوردستان و چيديكه نامه‌وێت له‌و ره‌وشه خراپه ژيان بگوزه‌رێنم، له‌كاتێكدا له كوردستان حاڵم زۆر باشتر بوو".
پێشووتريش وه‌زاره‌تى ناوخۆى ئه‌ڵمانيا رايگه‌ياندبوو، هه‌موو ئه‌و په‌نابه‌رانه‌ى بۆ باشتركردنى گوزهرانييان روويان له ئه‌ڵمانيا كردووه، بۆ وڵاته‌كانييان ديپۆرت ده‌كرێنه‌وه، ته‌نها مافى په‌نابه‌رێتى به‌و كه‌سانه ده‌ده‌ن، كه له ترسى شه‌ڕ وڵاته‌كانييان به جێهێشتووه.
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)