کوردستان24 دیجیتاڵ میدیا
هەواڵساز
له شه‌ڕى نێوان پۆليسى تورك و لايه‌نگرانى په‌كه‌كه كه‌سێك كوژرا
پۆليس هاتووچۆى قه‌ده‌غه‌كرد
K24 - هه‌ولێر
به‌هۆى شه‌ڕ و پێكدادان له‌نێوان لايه‌نگرانى پارتى كرێكارانى كوردستان (PKK) و پۆليسى توركيا، هاووڵاتييه‌ك كوژرا.
به‌هۆى درووستبوونى گرژى و ئاڵۆزى له‌نێوان لايه‌نگرانى په‌كه‌كه و پۆليسى توركيا، له ناوچه‌ى فارقينى سه‌ر به پارێزگا دياربه‌كرى باكوورى كوردستان، هاووڵاتييه‌ك كوژرا.
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه (3.11.2015)، شه‌ڕو پێكدادان، سێ گه‌ڕه‌كى قه‌زافى فارقينى گرته‌وه‌و به‌هۆيه‌وه‌ش هاووڵاتييه‌ك به‌ناوى موسليم ته‌يار كوژرا.
به‌هۆى گرژى و ئاڵۆزييه‌كانيش، قه‌ده‌غه‌كردنى هاتووچۆ له قه‌زاكه راگه‌يه‌نرا.
به‌گوێره‌ى ئه‌و زانيارييانه‌ى ده‌ست كوردستان 24 كه‌وتووه، به‌هۆى په‌لامارى سوپاى تورك بۆ سه‌ر گه‌ريلاكانى په‌كه‌كه له قه‌نديل و پێشتريش هاتووچۆ له قه‌زاكه قه‌ده‌غه‌كرابوو، خۆپيشاندانييان ئه‌نجامداوه.