کوردستان24 دیجیتاڵ میدیا
هەواڵساز
له خولی باسكه‌ی ئه‌مه‌ریكا یانه‌ی سان ئه‌نتۆنیۆ سپێرز بردییه‌وه
یانه‌ی لۆس ئه‌نجلس كلیپه‌رزیش سه‌ركه‌وتنێكی گه‌وره‌ی تۆمار كرد
K24 ـ ژووری هه‌واڵ
له خولی تۆپی باسكه‌ی ئه‌مه‌ریكای ناسراو به NBA، سان ئه‌نتۆنیۆ سپێرز چۆكی به یانه‌ی نیویۆرك نیكس دادا.
به‌ره‌بانی ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه (3.11.2015) به‌كاتی كوردستان گه‌ڕێكی دیكه له یارییه‌كانی خولی تۆپی باسكه‌ی ئه‌مه‌ریكا به‌ڕێوه چوو، یانه‌ی سان ئه‌نتۆنیۆ سپێرز له ده‌ره‌وه‌ی یاریگه‌ى خۆی زه‌برێكی گه‌وره‌ی له تیپی نیویۆرك نیكس دا، كاتێك یارییه‌كه‌ی به ئه‌نجامی (84 ـ 94) خاڵ لێ برده‌وه.
له یارییه‌كی دیكه‌یشدا، یانه‌ی لۆس ئه‌نجلس كلیپه‌رز سه‌ركه‌وتنێكی گه‌وره‌ی به سه‌ر یانه‌ی فینیكس سانز تۆمار كرد، كاتێك یارییه‌كه‌ی به ئه‌نجامی (102 ـ 96) خاڵ لێ برده‌وه.
یانه‌ی گۆڵدن ستیت واریۆرز كه وه‌رزی ڕابردوو به بردنه‌وه‌ی ناسناوی NBA هه‌موو جیهانی تووشی شۆك كرد، به‌وپێیه‌ی له سه‌ره‌تادا هیچ كه‌س بیری بۆ ئه‌وه نه‌ده‌چوو ئه‌م تیپه توانای ململانێی ناسناوه‌كه‌ی هه‌بێت، وه‌رزی ڕابردوویش كاتێك جامه‌كه‌یان به‌رز كرده‌وه خۆشیان باوه‌ڕیان نه‌ده‌كرد و پێكه‌نینیان به‌خۆیان ده‌هات، به‌ڵام دیاره بۆ ئه‌م وه‌رزه‌یش ڕكابه‌رێكی به‌هێزن، به‌وپێیه‌ی له دوایین یاری خۆیاندا به ئه‌نجامێكی گه‌وره یانه‌ی ممفیس گریزلیسی تووشی شه‌رمه‌زاری كرد، كاتێك به (119 ـ 69) خاڵ یارییه‌كه‌ی لێ برده‌وه.