کوردستان24 دیجیتاڵ میدیا
هەواڵساز
توركيا لايه‌نگرانى گوله‌ن ده‌ستگير دەکا
به تۆمه‌تى هه‌وڵدان بۆ كوده‌تا
K24 - هه‌ولێر
پۆليسى توركيا به تۆمه‌تى لايهنگريكردنى فه‌تحوڵڵا گوله‌ن، 44 كه‌س ده‌ستگير ده‌كات.
سه‌رچاوه‌كانى هه‌واڵ له توركيا رايانگه‌ياندووه، نزيكه‌ى 44 كه‌س له‌لايه‌ن پۆليسى توركيا، له چوارچێوه‌ى لێكۆڵينه‌وه‌يه‌كى دادوه‌رى له شارى ئيزميرى باكوورى كوردستان دهستگيراون.
ئه‌و 44 كه‌سه به تۆمه‌تى پهيوهنديكردن به فه‌تحوڵڵا گوله‌ن، بانگخوازى تورك و هه‌وڵدان بۆ كوده‌تا ده‌ستگيركراون، له ئێستاشدا گوله‌ن و لايه‌نگرانى له توركيا، به دوژمنى سه‌ره‌كى ره‌جه‌ب ته‌يب ئه‌ردۆگان داده‌نرێن.
رۆژنامهوانێكيش له رۆژنامه‌ى "نۆكته"ى توركيا گوتى: "هه‌ريه‌ك له جه‌وهه‌رى گوفهن، سه‌رنووسه‌رى رۆژنامه‌كه و موراد چابان، به‌ڕێوه‌به‌رى بڵاوكردنه‌وه، به‌تۆمه‌تى هه‌وڵدان بۆ ئه‌نجامدانى كوده‌تا، ده‌ستگيركراون".
پێشووتر، به تۆمه‌تى هه‌وڵى كوده‌تا و بوونى به‌ڵگه‌نامه‌ى سه‌ربازى و نهێنى وڵات، لايه‌نگرانى گوله‌ن، له 18 پارێزگاى توركيا له ريزه‌كانى له پۆليس، سه‌رباز و فه‌رمانبه‌رى ده‌زگا ئه‌منييه‌كان ده‌ستگيركراون.