کوردستان24 دیجیتاڵ میدیا
هەواڵساز
عه‌لاوى داواى ئازادكردنى سوڵتان هاشم دەکا
يه‌كه‌مجار نييه ئه‌و داوايه ده‌كات
K24 - هه‌ولێر
ئه‌ياد عه‌لاوى داواى ئازادكردنى سوڵتان هاشم، وه‌زيرى به‌رگرى سه‌رده‌مى رژێمى سه‌دام ده‌كات و جه‌ختيش له‌وه ده‌كاته‌وه به ئازادكردنى قۆناغێكى ديكه تێده‌په‌ڕێنين.
ئه‌ياد عه‌لاوى سه‌رۆكى هاوپه‌يمانى نيشتمانى عێراقى، داواى ئازادكردنى سوڵتان هاشم ده‌كات و رايگه‌ياندووه، به ئازادكردنى ناوبراو، كۆمه‌ڵێك كێشه‌ى هه‌ڵپه‌سێردراو چاره‌سه‌ر ده‌بن.
هه‌رچه‌نده سوڵتان هاشم، سزاى له سێداره‌دانى بۆ ده‌رچووه، به‌ڵام عه‌لاوى ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كات، ناوبراو ده‌ستى به خوێنى عێراقييه‌كان سوور نه‌بووه.
له به‌ياننامه‌يه‌كيشدا، كه كۆپيه‌كى ده‌ست كوردستان 24 كه‌وتووه، ده‌ڵێت: "له چه‌ندان بۆنه‌دا، داوامانكردووه سوڵتان هاشم، وه‌زيرى به‌رگرى پێشوو، ئازاد بكرێت، دوايين جاريش له كۆبوونه‌وه‌ى هاوبه‌شى نێوان هه‌رسێ سه‌رۆكايه‌تى (كۆمار و حكومه‌ت و په‌رله‌مان)دا بووه به‌ر له چوار مانگ".
عه‌لاوى هۆكارى ئه‌و داواكارييه ده‌گه‌ڕێنێته‌وه بۆ ده‌ستپێكردنى قۆناغێكى نوێ له وڵات و له به‌ياننامه‌كه‌يدا هاتووه: "ئه‌و داواكارييه له‌پێناو دامه‌زراندن و ده‌ستپێكردنى قۆناغێكى نوێى رێككه‌وتنى نيشتمانييه، كه ده‌بێته هۆى به‌هێزكردن و يه‌كگرتووى هێزه سياسييه‌كان، دوور له تۆڵه‌سه‌ندنه‌وه له يه‌كدى".
سوڵتان هاشم، وه‌زيرى پێشووى سه‌رده‌مى رژێمى سه‌دام حوسێن، دواى رووخانى رژێمى به‌عس، له مانگى حوزه‌يرانى 2007دا، به تۆمه‌تى به‌شداريكردن له هه‌ڵمه‌ته‌كانى ئه‌نفالكردنى گه‌لى كورد له ساڵى 1988دا، سزاى له سێداره‌دانى به‌سه‌ردا سه‌پێنراوه.