کوردستان24 دیجیتاڵ میدیا
هەواڵساز
حه‌شدى شه‌عبى رێگرى له گه‌ڕانه‌وه‌ى ئاواره‌كان ده‌كه‌ن
چه‌ندان گه‌نجييان ده‌ستگيركردووه
K24 - هه‌ولێر
چه‌ند شايه‌تحاڵێك باس له رێگرييه‌كانى حه‌شدى شه‌عبى له گه‌ڕانه‌وه‌ى خێزانه ئاواره‌كان ده‌كه‌ن بۆ سه‌ر ماڵ و حاڵى خۆيان.
چه‌ند شايه‌تحاڵێك له ناحيه‌ى يه‌سربى پارێزگاى سه‌ڵاحه‌دين، رايانگه‌ياندووه، له‌لايه‌ن هه‌ندێك له هێزه‌كانى حه‌شدى شه‌عبى، رێگرى له گه‌ڕانه‌وه‌ى خێزانه ئاواره‌كان ده‌كرێت بۆ سه‌ر ماڵ و حاڵى خۆيان و ده‌ستدرێژى ده‌كه‌نه سه‌ر كه‌رامه‌تى ئه‌و خێزانانه.
پێشووتريش، شه‌لال عه‌بدول، قائيمقمى خوورماتوو، رايگه‌ياندبوو، هێزه‌كانى حه‌شدى شه‌عبى، له ناوچه‌كانى سه‌ر به قه‌زاى سلێمان به‌گ، رێگرييان له گه‌ڕانه‌وه‌ى خێزانه ئاواره‌كان كردووه.
شايه‌تحاڵه‌كان باس له ده‌ستدرێژييه‌كانى حه‌شدى ده‌كه‌ن و ده‌ڵێن: "هێزه‌كانى حه‌شدى شه‌عبى له ناوچه‌كه، تا ئێستا چه‌ندان گه‌نجييان ده‌ستگيركردووه، كه له‌گه‌ڵ خانه‌واده‌كه‌يان خه‌ريكى گه‌ڕانه‌وه بوونه بۆ سه‌ر ماڵ و حاڵى خۆيان له ناحيه‌ى يه‌سربى پارێزگاى سه‌ڵاحه‌دين".
ئاماژه‌يان به‌وه‌شكردووه، ئه‌و خێزانه ئاوارانه له‌گه‌ڵ داگيركردنى ناحييه‌كه‌يان ماڵ و حاڵى خۆيان جێهێشتبوو و ئێستا ده‌يانه‌وێت بگه‌ڕێنه‌وه، به‌ڵام رێگرييان لێده‌كرێت.