کوردستان24 دیجیتاڵ میدیا
هەواڵساز
عه‌ميد سه‌رحه‌د قادر: له‌لايه‌ن هێزه ئه‌منييه‌كان و پێشمه‌رگه ره‌وشه‌كه كۆنتڕۆڵ كراوه
K24 – كه‌ركووك
6 چه‌كدارى نه‌ناسراو هێرشيان كرده سه‌ر قايمقاميهت و تاپۆ و ئاگركوژێنه‌وه‌ى دوبز، له‌به‌رانبه‌ريشدا هێزه‌كانى پێشمه‌رگه و دژه تيرۆر راسته‌وخۆى خۆيان گه‌ياندووه‌ته شوێنى رووداوه‌كه و رووبه‌ڕوويان بوونه‌ته‌وه، له ئاكامدا 6 كه‌س شه‌هيد ده‌بن و 12ى ديكه‌ش بريندار ده‌بن.
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه (3.11.2015) عه‌ميد سه‌رحه‌د قادر، به‌ڕێوه‌به‌رى پۆليس و قه‌زاو ناحيهكانى كه‌ركووك بۆ ( K24) گوتى: "پێش كاتژمێر 8ى شه‌و چه‌ند چه‌كدارێكى نه‌ناسراو هێرشيان كردووه‌ته سه‌ر قايماميهت و تاپۆ و ئاگركوژێنه‌وه‌ى دوبز، پێموايه ژماره‌يان 6 چه‌كدار بووه، خۆشبه‌ختانه هێزه‌كانى پێشمه‌رگه و دژه تيرۆر توانيويانه رووبه‌ڕوويان ببنه‌وه دوبز كۆنتڕۆڵ بكه‌نه‌وه و به‌ناو شاره‌كه‌دا بڵاو ببنه‌وه".
گوتيشى: خۆكوژێك له بازگه‌ى دوبز بۆ كه‌ركووك خۆى ته‌قاندووه‌ته‌وه، له ئێسته‌دا بازگه‌كانمان گشتيان داخستووه، بۆ ئه‌وه‌ى ره‌وشه‌كه هێور بێته‌وه.