کوردستان24 دیجیتاڵ میدیا
هەواڵساز
هۆشیار زێباری باسی مووچەی پێشمەرگە دەكا
بهڵێنیان لە سەرۆك وەزیران وەرگرتوه
K24- بەغدا
وەزیری دارایی حكوومەتی عێراق رایدهگهیهنێ كه لەگەڵ سەرۆك وەزیرانی عێراق باسی مووچەی پێشمەرگەیان كردووە.
ھۆشیار زێبار، وهزیری دارایی حكوومهتی عێراق، رایگهیاند كه پێشمەرگە بەشێكە لە مەنزوومەی ئاسایشی نەتەوەیی عێراق كە مووچەی پێ دەدرێت و چەكیشی پێ دەدرێت، گوتیشی: "ئەمە ماوەیەكە، چونكە ئەو مەسەلە تێكەڵی كێشەی مووچە بوو، گرفتیش كەوتە رێككەوتنی نەوت، لە مانگی شەشەوە تا ئێسته دواكەوتووە بەڵام پارەكەی پارێزراوە بە ئومێدم لەم نزیكانە ئەو مانگانەی نەدراوە ھەمووی پێكەوە بینێرین".
لە وەڵامی پرسیاری پەیامنێری (K24)دا لە بارەی نەناردنی بودجە و مووچەی ھێزی پێشمەرگەی كوردستان، ھۆشیار زێبار ئاشكرای كرد، كە بهڵێنیان لە حهیدهر عهبادی، سەرۆك وەزیرانی عێراق وەرگرتووە به پێدانی مووچەی پێشمەرگە و گوتیشی: "پارەی پێشمەرگە پارێزراوە".
ههر لهو كۆنگره ڕۆژنامهوانییهدا كه دوێنێ سێشهممه (3.11.2015) بۆ وهزیری دارایی عێراق بهسترابوو، لە بارەی گفتوگۆی بەغدا و ههولێر لەسەر نەوت و بودجە دەڵێ: "دەكرێ شاندێك بێت و گفتۆگۆ بكات لەگەڵ حكوومەتی عێراق، ئایا ئەو رێكەوتنە باشە ههموار بكرێت و بە سیغەیەكی دیكه رازی دەبن، بەڵام ھەردوولا پابەندن بە گفتوگۆ و ئامادەیشیان ھەیە كە بگەنە رێكەوتن، ئەوەشی خستەروو كە ئەو گەشبینە بە ھاتنی شاندی ههولێر بۆ بەغدا، بۆ ئەوەی كێشەكانی نێوانیان چارەسەربكرێت".
ئەمەش لە كاتێكدایە كە ماوەی دوو ساڵە بودجەی ھەرێمی كوردستان لە بەغدا براوە، ھاوكات ھێزەكانی پێشمەرگە و ھیزەكانی ئاسایش و پۆلیسی كوردستانیش لە سەنگەرەكان روبەرووی چەكدارانی داعش بوونەتەوە و رۆڵێكی گرنگیان ھەیە لە پاراستنی كوردستان و عێراق.