کوردستان24 دیجیتاڵ میدیا
هەواڵساز
ئێران بێ ئاگاداری ئەوقاف مامۆستایانی ئایینی بانگێشتی وڵاتەكەی دەكا
رێوشوێنی توند بەرانبەر ئەو مەلا و گوتارخوێنانە دەگرنەبەر
K24- ھەولێر
كۆماری ئیسلامی ئێران بە بێ ئاگاداری وەزارەتی ئەوقاف و یەكێتی زانایان، بۆ بەشداریپێكردن لە كۆنفرانس و چالاكییهكانی وڵاتهكهیان، مەلا و شێخەكانی كوردستان بانگێشت دەكات.
مەریوان نەقشبەندی، بەرپرسی پەیوەندییەکانی وەزارەتی ئەوقاف و كاروباری ئایینی، رایگەیاند كە ئێران بە بێ ئاگاداری وەزارەتی ئەوقاف و كاروباری ئایینی لە ھەریمی كوردستان، ھەندێك لە مەلا و شێخەكانی كوردستان بانگێشتی كۆنفرانس و سیمینارەكان دەكات، گوتیشی: "وهزارهت رێوشوێنی توند بەرانبەر ئەو مەلا و فەرمانبەرانە دەگرنەبەر، چونكە نابێ بە بێ ئاگاداری وەزارەت ھیچ مەلاو فەرمانبەرێك بڕۆنە دەرەوەی وڵات و بهناوی پیشهكهیانهوه بەشداری لە كۆنفرانس و بۆنەكانی وڵاتێكی دیكە بكەن.
له درێژهی قسهكانیدا بۆ (K24)، گوتیشی: "ھەر کەسێک فەرمانبەری وەزارەتی ئەوقاف بێت یاخود، گوتارخوێنی مزگەوت بێت، دەبێ لە چوارچێوەی یاساکانی وەزارەت دەرنەچیت".
عەبدوڵڵا وەیسی، سەرۆکی یەکێتی زانایانی ئایینی ئیسلام لە كوردستان، لە لێدوانێكیدا به (K24)ی ڕاگهیاندكه نا یاساییە مەلا و وتارخوێن بە بێ ئاگاداری وەزارەتی ئەوقاف و یەكێتی زانایان بڕۆنە وڵاتێكی دیكە و بەشداری كۆنگرە و كۆنفرانس بكەن، چونكە زۆربەی مەلا و وتارخوێنان فەرمانبەری وەزارەتی ئەوقاف و كاروباری ئایینی كوردستانن. ئەوشی نەشاردەوە، کە چەندان جار بەشێک لە نوێنەرایەتی وڵاتانی بیانی و دەروبەر دەستیان لە کاروباری ئاینی ھەرێمی کوردستان وەرداوە.
نیگەرانیەكانی وەزارەتی ئەوقافی ھەرێمی كوردستان و یەكێتی زانایانی ئیسلامی، دوای ئەوە دێت كە چەند رۆژێک پێش ئێسته، ژمارەیەک لە پیاوانی ئایینی؛ سەردانی ھەردوو شاری سنە و دیواندەریان کردووە و لەوێ بەشداری چەندین کۆنگرە و کۆنفراسیان کردووە کە لەلایەن کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە سەرپەرشتی کراون.