کوردستان24 دیجیتاڵ میدیا
هەواڵساز
ئارام شێخ محهمهد ههر له شوێنی خۆیهتی
خهسرهو گۆران: پارتی ھەنگاوی نەناوە بۆ دوورخستنەوەی
K24- بەغدا
ئەندامێكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە فراكسیۆنی پارتی، رایدهگهیهنێ كه حیزبهكهی ھیچ ھەنگاوێكی نەناوە، بۆ دوورخستنەوەی ئارام شێخ محەمەد.
خەسرەو گۆران، ئەندامی ئەنجومهنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاند كه جێگری سهرۆكی ئهنجومهنی نوێنهرانی عێراق له پۆستهكهی خۆی ماوهتهوه و پارتی دیمواكراتی كوردستانیش ھیچ ھەنگاوێكی نەناوە، بۆ دوورخستنەوەی ئارام شێخ محەمەد.
له درێژهی لێدوانهكهیدا بۆ (K24)، سەبارەت بە سەردانی شاندی حكوومەتی ھەرێمی كوردستان بۆ بەغدا، خەسرەو گۆران گوتی: "پێویستە ئەم شاندە سەردانی بەغدا بكات، چونكە لەم مانگە یان لە مانگی داھاتوو، لەنێو پەرلەمان گفتوگۆ لەسەر بودجەی گشتی عێراق بۆ ساڵی 2016 دەكرێت".
ئەو گوتانەی گۆران دوای ئەوە دێت كە پەیوەندییەكانی پارتی دیموكراتی كوردستان و بزوتنەوەی گۆران لە كوردستان گرژی تێكەوت و سەرۆكی پەرلەمان و وەزیرەكانی گۆران لە پەرلەمان و حكومەتی ھەرێم دورخرانەوە، دەنگۆی دوورخستنەوەی ئارام شێخ محەمەدیش لەو كاتە بڵاو كرایەوە، بەڵام پارتی رەتی دەكاتەوە لەوبارەیهوه ھیچ ھەنگاوێكی نابێت.