کوردستان24 دیجیتاڵ میدیا
هەواڵساز
ئۆپەراسیۆن لە كەركووك دەستی پێ كرد
سێ كەسی بەشدار لە ھێرشەكەی دوبز دەستگێر كراون
K24- كەركوك
دوای پەلامارە خۆكوژیەكەی شارۆچكەی دوبز، ھێزە ئەمنیەكانی كەركووك ئۆپەراسیۆن بۆ دەستگیكردنی گومان لێكراوان ئەنجام دەدات.
عەمید سەرحەد قادر، بەرێوەبەری پۆلیسی قەزا و ناحیەكانی كەركووك، رایگەیاند كه سەرلەبەیانی ئەمڕۆ چوارشەمە (4.11.2015) هێزە ئەمنییەکانی کەرکووک ئۆپەراسیۆنێکیان بۆ دەستگیرکردنی گومانلێکراوانی هێرشەکەی دوێنێ شەوی شارۆچكەی دوبز دەست پێ کرد.
له درێژهی لێدوانهكهیدا بۆ (K24) گوتیشی: "دوای دەستبەسەرکردنی ژمارەیەکی زۆر لە گومانلێکراو و لێکوڵینەوەیان لەگەڵ كراوە، ئاشکرابوو سێ لەو تۆمەتبارانە کە لە ڕووداوەکەی دوێنێ شەودا دوای کردەوە چەکداریەکە دەربازیان بووە، لە ناو ئەوگومانلێکراوانەدابو ون كە دەستبەسەر كراون".
شەوی ڕابردوو 6 چەکداری ڕێكخراوی دهوڵهتی ئیسلامی (داعش) هێرشیان کردە سەر قایمقامیەتی شارۆچکەی دوبز و سێ کەسیان خۆیان تەقاندەوە و سێ کەسەکەی دیكهشیان دوای ڕووبەڕووبوونەوە لەگەڵ هێزە ئەمنییەکان ڕزگاریان بوو، بەڵام سەرلەبەیانی ئەمڕۆ لە ئۆپەراسیۆنەكەی ھێزە ئەمنیەكانی كەركووك دەستگیر کران.