کوردستان24 دیجیتاڵ میدیا
هەواڵساز
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا پرۆسه‌ی ئاشتی له‌گه‌ڵ بارزانی تاووتوێ ده‌كا
باسی په‌یوه‌ندییه ئابوورییه‌كانی كراوه
K24- پیرمام
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا لەگەڵ سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان تاووتوێی پرۆسه‌ی ئاشتی ده‌كه‌ن و دوا پێشهاته‌كانی دوای هه‌ڵبژاردنیش ده‌خه‌نه ڕوو.
فه‌ریدون سنێرلی ئۆغلۆ، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا، لە چوارچێوەی سەردانەكەیدا بۆ هه‌رێمی كوردستان، له‌گه‌ڵ مه‌سعوود بارزانی، سەرۆكی ھەرێمی كوردستان كۆبوونەوە.
بە پێی ئەو زانیاریانەی دەست پەیامنێری (K24) كەوتوون، له سه‌ردانه‌كه‌ی ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه (4.11.2015)ی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا بۆ پیرمام، باسیان له پەیوەندییە ئابوورییەكانی نێوان ھەردوولا، بەرێوەچوون و ئه‌نجامی ھەڵبژاردنی توركیا و پرۆسەی ئاشتییان له‌و وڵاته تاووتوێ كردووه.
سنێرلی ئۆغلۆ دوێنێ سێشه‌ممه، بەسەردانێك لە رێگەی فرۆكەخانەی ھەولێری نێوده‌وڵه‌تی، گەیشتە ھەرێمی كوردستان و هه‌ر شه‌و له‌گه‌ڵ نێچیرڤان بارزانی، سەرۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان كۆبوەوە. ئه‌مه‌ش یه‌كه‌م سه‌ردانی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیایه له‌پاش ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنی ئه‌و وڵاته كه تێیدا ئاكپارتی توانی ده‌نگی پێویست به‌ده‌ستبهێنێت بۆ ئه‌وه‌ی به‌ته‌نیا حكوومه‌ت دامه‌زرێنێ.