کوردستان24 دیجیتاڵ میدیا
هەواڵساز
هه‌ده‌په: ساخته‌كاری كراوه
"ده‌یده‌ین به دادگه‌ی ئه‌وروپا"
K24- ئه‌ده‌نه
ئه‌گه‌رچی ئه‌نجامه فه‌رمییه‌كانی هه‌ڵبژاردنی توركیا و باكووری كوردستان هێشتا رانه‌گه‌یندراوه، به‌ڵام پارتی دیموكراتی گه‌لان (هه‌ده‌په) له‌و ئه‌نجامانه‌ی ئاشكرا كراون، ناڕازییه و ڕایده‌گه‌یه‌نێ كه ساخته‌كاری له هه‌ڵبژاردنه‌كاندا كراوه.
به‌هۆی ئه‌و گومانانه‌ی هه‌یانه، بۆ دڵنیابوون له ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنه‌كان، ڕێكخستنه‌كانی هه‌ده‌په له شاره‌كانی دێرسیم و ئه‌ده‌نه و مێرسین، داوایان له ده‌سته‌ی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌كان كردووه كه دووباره ده‌نگه‌كان هه‌ژمار بكاته‌وه.
دوێنێ چوارشه‌ممه (4.11.2015) مه‌ڕال دانش به‌شتاش، په‌رله‌مانتاری هه‌ده‌په له شاری ئه‌ده‌نه، له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند كه له دێرسیم به 152 ده‌نگ و له مێرسین به 98 ده‌نگ كورسیه‌كیان له ده‌ستداوه و روونیشی كرده‌وه كه پێش ته‌واوبوونی كاتی ده‌نگدان، ژماره‌ی ده‌نگه‌كانیان دیاری كردووه، ده‌شڵێ: "ئه‌وان به‌ڵگه‌یان لایه كه له زۆرێك له شاره‌كانی باكووری كوردستان و توركیا، ساخته‌كاری ئه‌نجام دراوه.
ئه‌و په‌رله‌مانتاره‌ی هه‌ده‌په، ئه‌وه‌شی خسته‌روو كه ئه‌گه‌ر هاتوو داواكه‌یان قه‌بووڵ نه‌كرا، پرسه‌كه بۆ دادگای ئه‌وروپا ده‌گوازنه‌وه.
به‌پێی ئه‌نجامی به‌رایی هه‌ڵبژاردنی دوباره‌ی په‌رله‌مانی توركیا، پارتی داد و گه‌شه‌پێدان (ئاكپارتی) توانی به ڕێژه‌ی 49.5%ی ده‌نگه‌كان به‌ده‌ست بهێنێ، ئه‌وه‌ش ده‌یگه‌یه‌نێته‌وه سه‌ر ده‌سه‌ڵات و به ته‌نیا ده‌توانێ حكوومه‌ت ڕابگه‌یه‌نێ. هه‌ده‌په‌ش ئه‌گه‌رچی ڕێژه‌ی ده‌نگه‌كانی كه‌می كرد، به‌ڵام توانی به‌ندی 10% ببڕێ و به 59 كۆرسی په‌رله‌مان، نوێنه‌رایه‌تی ده‌كات.