سیاسی
کوردستان24 دیجیتاڵ میدیا
کوردستان24 دیجیتاڵ میدیا
هەواڵساز
ئێران.. ژمارەیەك رۆژنامەنووس دەستگیر دەكرێن
بە تۆمەتی سيخوریكردن بۆ ئەمەریكا
K24- ژووری ھەواڵ
ئیتلاعاتی سوپای پاسدارانی ئێران ھەڵمەتێكی دەستبەسەركردنی رۆژنامەنووسانی دەست پێ كردووە و به سیخوڕیكردن بۆ ئەمهریكا تۆمەتباریان دەكات.
بە فەرمانی بەرپرسانی دادوەری و ئەمنیی، پێنج كەس دەستگیر كراون و بهوه تۆمهتبارن كه ئەندامی تۆڕێكی سیخوڕین و لەلایەن ئەمریكاوە دروستكراون.
له بهیاننامهیهكی ئیتلاعاتی سوپای پاسدارانی ئێراندا هاتووه: "تۆڕیكی سیخوڕیی ئەمهریكامان لە ئێران دۆزیوەتەوە و ژمارەیەك لە ئەندامانی ئەو تۆڕە دەستبەسەر كراون".
ئەمە لەكاتێكدایە، لە چەند رۆژی رابردووشدا، ژمارەیەكی زۆر لە رۆژنامەنووسانی ئێرانی بە تۆمەتی پەیوەندی لەگەڵ ئەمهریكا و بەریتانیا لە لایەن دەزگه ئەمنییەكانەوە، دەستبەسەر كران.