کوردستان24 دیجیتاڵ میدیا
هەواڵساز
قوباد تاڵه‌بانی: هه‌ركاتێك شانده‌كه ئاماده بوو سه‌ردانی به‌غدا ده‌كه‌ن
ره‌نگه رێككه‌وتنێكی نوێ بكرێ
K24- ھەولێر
جێگری سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، رایدەگەیەنێ كه ھەركاتێ شاندەكە ئامادەبێ و پێشوازیان لێ بكرێت، سەردانی بەغدا دەكەن.
قوباد تاڵه‌بانی، جێگری سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، ده‌رباره‌ی چوونی شاندی حكوومه‌تی هه‌ریمی كوردستان بۆ به‌غدا ڕایگه‌یاند كه ئاساییه ئه‌و شانده بچیته به‌غدا و هه‌ركاتیكیش شانده‌كه ئاماده بوو و له‌وێش ئاماده بن، ئه‌وا سه‌ردانی به‌غدا ده‌كه‌ن.
جێگری سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئه‌م قسانه‌ی له‌میانی لێدوانێكی ڕۆژنامه‌وانی كرد كه ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه (4.11.2015) له شاری هه‌ولێر، به ئاماده‌بوونی په‌یامنێری (K24) بۆی كرابوو، تێیدا ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا كه مه‌رج نییه له‌سه‌دانی ئه‌مجاره‌دا گوتویژ له‌سه‌ر هه‌مان ڕیككه‌وتنه‌كه‌ی پێشووی نیوان هه‌ولێر و به‌غدا بكرێ، به‌ڵكوو ڕێی تێ ده‌چێت ڕێككه‌وتنێكی نوێ بكرێ كە گونجاوبێت و قابیلی جێبەجێكردن بێت.
ماوەی دووساڵ دەبێ بودجە و مووچەی فەرمانبەرانی ھەرێمی كوردستان لە حكوومەتی بەغدا بڕاوە، لەو ماوەیەدا چەندان جار بە مەبەستی چارەسەركردنی كێشەكانیان كۆبوونەتەوە، بەڵام رێكەوتنەكانیان نەچووه‌تە واری جێبەجێكردنەوە.