ئەسعەد ئیسماعیل
پەیامنێر
تیروپشكی جامی تۆپی پێی عێڕاق ڕاكێشرا
4 یانه‌ی كوردستانی تێدایه
K24 ـ ژووری هه‌واڵ
تیروپشكی جامی تۆپی پێی عێراق له شاری به‌غدا بۆ 32 یانه ڕاكێشرا، یانه به‌شداربووه‌كان له یانه پله‌یه‌ك و پله نایابه‌كان پێك دێن.
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه (4.11.2015) فیدراسیۆنی تۆپی پێی عێراق تیروپشكی جامی عێڕاقی ڕ‌اكێشا، كه تێیدا یارییه‌كان به‌شێوازی ده‌رچوون له یه‌ك یاری به‌ڕێوه ده‌چێت، تێیدا 4 یانه‌ی باشووری كوردستان به‌شداری جامه‌كه ده‌كه‌ن، یانه‌كانیش بریتین له (هه‌ولێر، دهۆك، زاخۆ و گاره).
خشته و ئه‌نجامی تیروپشكه‌كه:
كەرخ – هەولێر، بەلەد – زاخۆ، دیالی – گارە، دهۆك – كارەبا، ئه‌لحسێن – مینا، زەورا - دفاع مدنی، نەفتی جنوب – تەڵەبە، سەماوە – قاسم، ئەمانە بەغداد – كوفە، قوە جویە - نەفتی میسان، جەیش – نەجەف، نەفتی ناوەڕاست – حدود، نەفت – شەهربان، سلیخ – كەربەلا، خەتوت – شورتە
بڕیاروایه یارییه‌كانی قۆناخی 32 له ڕۆژانی 11 و 12ـی ئه‌م مانگه بكرێن، یارییه‌كانی قۆناخی 16ـیش بڕیاره له 16 و 17ـی هه‌مان مانگ به‌ڕێوه بچێت.