کوردستان24 دیجیتاڵ میدیا
هەواڵساز
لیبرۆن جێمس ڕیكۆردێكی گه‌وره‌ی له NBAـدا تۆمار كرد
له مێژووی باسكه‌ی ئه‌مه‌ریكا شتی وا ڕووی نه‌داوه
K24 ـ ژووری هه‌واڵ
له دوایاریی ئه‌م گه‌ڕه‌ی خولی تۆپی باسكه‌ی ئه‌مه‌ریكا "NBA"ـدا گه‌وره‌ترین ڕیكۆرد له لایه‌ن لاوترین یاریزان تۆمار كرا.
له یاریی نێوان یانه‌ی كلێفلاند كاڤالێرز و یانه‌ی فیلادیلفیا سیڤینتی سیكه‌رزدا، لیبرۆن جێمس، ئه‌ستێره‌ی باسكه‌ی ئه‌مه‌ریكایی، توانی وه‌كو لاوترین یاریزانی مێژووی پاڵه‌وانییه‌تییه‌كه، خاڵی 25 هه‌زاره‌مین تۆمار بكات.
جێمس توانی 22 خاڵ له كۆی ئه‌و 107 خاڵه‌ی كه یانه‌كه‌ی سه‌ركه‌وتنی پێ ده‌ستخست، تۆمار بكات.
جێمس، به‌م 22 خاڵه‌ی تۆماری كرد، كۆی خاڵه‌كانی له پاڵه‌وانیه‌تیی خولی باسكه‌ی ئه‌مه‌ریكادا كرده 25 هه‌زار خاڵ.
ئه‌و ئه‌ستێره‌یه له ته‌مه‌نی 30 ساڵیدا، توانی 25 هه‌زار خاڵ تۆمار بكات، به‌مه‌یش ئه‌و باسكه‌زانه‌ی ئه‌مه‌ریكا له ڕووی تۆماركردنی خاڵه‌وه ناوی ده‌چێته ڕیزبه‌ندی 20ـه‌مینی ڕیزبه‌ندی ئه‌فسانه‌كانی NBA، پێشبینی ئه‌وه‌یش ده‌كرێت كه جێمس به‌هۆی ئاستبه‌رزییه‌وه تا كۆتایی ئه‌م وه‌رزه 10 خانه‌ی تر به‌ره‌و سه‌ره‌وه هه‌ڵبكشێت.
له ڕیزبه‌ندی یه‌كه‌می باشترینه‌كاندا، كه‌ریم عه‌بدولجه‌بار، یاریزانی ئه‌مه‌ریكی به ڕه‌سه‌ن عه‌ره‌بی ده‌بینرێت، ئه‌و یاریزانه عه‌ره‌به خاوه‌نی 38 هه‌زار و 378 خاڵه.