کوردستان24 دیجیتاڵ میدیا
هەواڵساز
توركيا: ده‌خوازێن عێراقيش چاو له هه‌رێمى كوردستان بكا
سوورين له‌سه‌ر هاوكاريكردنى كوردستان
K24 – ھەولێر
وه‌زيرى ده‌ره‌وه‌ى توركيا رايده‌گه‌يه‌نێ كه سوورن له‌سه‌ر هاوكاريكردنى هه‌رێمى كوردستان بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش پێويستيان به پلانێكى فراوانى سياسى هه‌يه بۆ ئه‌وه‌ى بتوانن چه‌كدارانى داعش له‌ناو ببه‌ن.
وه‌زيرى ده‌ره‌وه‌ى توركيا له ديدارى (مێرى) رۆڵى پێشمه‌رگه و حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان به‌رز ده‌نرخێنێ له چۆنيه‌تى رووبه‌ڕبوونه‌وه‌ى چه‌كدارانى داعش و ده‌ڵێت: "حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان سه‌ربارى ئه‌وه‌ى سنوورێكى كه‌مى له‌گه‌ڵ داعش هه‌يه و هه‌زاران پێشمه‌رگه‌ش له پيناوى ئه‌و خاكه‌دا بوونه‌ته قوربانى به‌ڵام به جدى هه‌وڵى به‌ديهێنانى پێشكه‌وتن ده‌دات و ئێمه ده‌خوازين كه عێراقيش چاو له هه‌رێمى كوردستان بكات".
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه (4.11.2015) فه‌ريدون سينێرلى، وه‌زيرى ده‌ره‌وه‌ى توركيا له ديدارى پهيمانگاى رۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست بۆ توێژينه‌وه(مێرى) گوتى: "عێراق له‌م چه‌ند ساڵه‌ى دوايى له‌نێو قهيراندا بووه، به تايبه‌تى له دواى داگيركردنى بهشيكى خاكى ئه‌و وڵاته له‌لايه‌ن چه‌كدارانى داعشه‌وه، وايكردووه عێراق به بارودۆخێكى دژوار‌دا تێپه‌ڕبێت، به‌جۆريك كاريگه‌رى له‌سه‌ر توركياش دروست كردووه".
له به‌شێكى ديكه‌ى قسه‌كانيدا ئاماژه‌ى به‌وه‌شدا: "پێويسته له‌سه‌ر هه‌موو لايه‌كمان به‌ره‌نگارى چه‌كدارانى داعش و ئه‌و هێزه تونڕه‌وانه ببينهوه و له‌ناويان ببه‌ين، هه‌رچه‌نده پێشووتريش توركيا له‌گه‌ڵ كوردستان عێراق هاوكار بووه بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى داعش، به‌ڵام ئێمه هه‌ر سوورين له‌سه‌ر هاوكاريكردنى پێشمه‌رگه و هه‌رێمى كوردستان".
گوتيشى: "توركيا نزيكه‌ى 2 مليۆن په‌نابه‌رى وه‌رگرتووه كه ئه‌مه‌ش رێژه‌يه‌كى يه‌كجار زۆره، به‌جۆرێك وايكردووه ئابوورى وڵاته‌كه‌مان په‌ك بخات".