کوردستان24 دیجیتاڵ میدیا
هەواڵساز
نێچيرڤان بارزانى: كۆنتڕۆڵى نه‌وت ناده‌ينه ده‌ست به‌غدا
قه‌يرانى دارايى به‌هۆى دابه‌زينى نرخى نه‌وته
K24 - هه‌ولێر
سه‌رۆكى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان، له ديدارى په‌يمانگاى رۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست بۆ توێژينه‌وه، رايگه‌ياند، جارێكى ديكه ئاماده نين كۆنتڕۆڵى نه‌وتى هه‌رێمى كوردستان بده‌ينه‌وه ده‌ست به‌غدا.
سه‌باره‌ت به چوونى شاندى هه‌رێمى كوردستان بۆ عێراق گوتى: "چوونى ئێمه بۆ به‌غدا، ماناى شكستهێنانى سياسه‌تى نه‌وتى هه‌رێم نييه، هه‌رچۆنێك بێت ئێمه شه‌ريكى به‌غداين، ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر سه‌ربه‌خۆيى خۆشمان وه‌ربگرين".
له رۆژى دووه‌مى ديداره‌كه‌دا، سه‌رۆكى حكومه‌ت گوتى: "گه‌ڕانه‌وه‌شمان بۆ به‌غدا، نيشانه‌ى شكستهێنانى سياسه‌تى نه‌وتى نييه".
له ميانه‌ى قسه‌كانيدا، بارزانى ئاماژه‌ى به مێژووى په‌يوه‌ندييه‌كانى نێوان هه‌رێمى كوردستان و توركيا كرد و رايگه‌ياند، به‌ر له هاتنى ئاكپارتى بۆ سه‌ر ده‌سه‌ڵات، سوپاى توركيا له‌سه‌ر سنوور، هه‌ڕه‌شه‌ى له كوردستان ده‌كرد.
هاوكات راشيگه‌ياند، كورد له‌ناوچه‌كه ده‌يه‌وێت ببێته هۆكارێكى سه‌ره‌كى سه‌قامگيرى ناوچه‌كه و په‌يوه‌ندييه‌كى باشى له‌گه‌ڵ دراوسێكانى دروست بكات، توركياش يه‌كێكه له‌و وڵاتانه.
سه‌رۆكى حكومه‌ت سوپاسى توركياى كرد و ئاماژه‌ى به رۆڵى توركوت ئۆزال كرد، كه له‌ماوه‌ى نێوان 1989-1993 سه‌رۆك كۆمارى توركيا بووه و رۆڵى دابينكردنى هێڵى دژه فڕين و پاراستنى هه‌رێمى كوردستان هه‌بوو.
ئاماژه‌ى به‌وه‌ش كردووه، له كاتى پرۆسه‌ى ئه‌نفال له دژى كورد، توركيا رێگاى به هاووڵاتييانى كورد دا له‌وێدا بمێننه‌وه، هه‌روه‌ك له شه‌ڕى دژى داعشيش هاوكارى هه‌رێمى كوردستانى كردووه.
راشيگه‌ياند، هه‌موو ئه‌و هۆكارانه‌ى سه‌ره‌وه، رێگاخۆشكه‌رن بۆ دروستبوونى په‌يوه‌ند‌ى ئێستاى نێوان هه‌رێم و توركيا، به گوته‌ى سه‌رۆكى حكومه‌ت "په‌يوه‌ندييه‌كى ستراتيژييه" و له‌سه‌ر حيسابى هيچ لايه‌نێكيش نييه.
له باره‌ى كاريگه‌ريى په‌يوه‌ندييه‌كانى هه‌رێم و توركيا له‌سه‌ر عێراق، رايگه‌ياند، ئه‌و په‌يوه‌ندييه‌ى نێوانمان كاريگه‌رى ئه‌رێنى له‌سه‌ر عێراقيش ده‌بێت، چونكه هه‌رێم وه‌ك ده‌روازه‌يه‌كه بۆ عێراق له‌گه‌ڵ توركيا.
سه‌باره‌ت به سستى په‌يوه‌ندييه‌كانى هه‌ولێر و به‌غدا، نێچيرڤان بارزانى رايگه‌ياند، 13 ساڵه چاوه‌ڕێى جێبه‌جێكردنى ئه‌و ده‌ستووره ده‌كه‌ن كه گه‌لانى عێراق ده‌نگييان پێداوه.
بارزانى نيگه‌رانيشى خۆيشى له پابه‌ندنه‌بوونى به‌غدا به ده‌ستوور نيشانداو رايگه‌ياند، له‌وه زياتر ناتوانن چاوه‌ڕێ بكه‌ن، هه‌روه‌ها دووباره داڕشتنه‌وه‌ى په‌يوه‌ندييه‌كانيش له‌گه‌ڵ عێراق به زه‌روور زانى.
بارزانى باسى له سه‌ربه‌خۆيى هه‌رێمى كوردستان كرد و ئاماژه‌ى به‌وه‌دا سه‌ربه‌خۆيى مافێكى ره‌واى گه‌لى كورده، له ئه‌گه‌رى بڕياردانى سه‌ربه‌خۆى كوردستانيش، جه‌ختى له‌سه‌ر گفتوگۆكردن له‌گه‌ڵ به‌غدا كرده‌وه و رايگه‌ياند، يه‌كه‌م وڵات له‌گه‌ڵ عێراق داده‌نيشن.
سه‌باره‌ت به ئه‌وله‌وياتى كارى حكومه‌ت، بارزانى رايگه‌ياند، به‌ر له هه‌موو شتێك به‌ره‌نگارى داعش ده‌بنه‌وه، به بڕواى ئه‌و سنوورى نێوان داعش و كوردستان به درێژايى هه‌زار كيلۆمه‌تر، له‌لايه‌ن پێشمه‌رگه پارێزراوه.
له‌باره‌ى ئامارى شه‌هيد و بريندارانى پێشمه‌رگه‌ش رايگه‌ياند، تا ئێستا 1300 شه‌هيد و 7 هه‌زار بريندار، له شه‌ڕى دژى داعش هه‌ن.
سه‌رۆكى حكومه‌ت، سوپاسى ئه‌و وڵاتانه‌شى كرد، كه له شه‌ڕى دژى داعش هاوكارى هه‌رێمى كوردستانييان كردووه، به‌تايبه‌تيش هه‌ر يه‌ك له وڵاتانى ئه‌مه‌ريكا، هه‌ندێك له وڵاتانى ئه‌وروپا، توركيا و ئێران كه دوو دراوسێى كوردستانن.
راشيگه‌ياند، به‌بێ هاوكارى ئه‌و وڵاتانه، نه‌يانده‌توانى داعش رابگرن.
هۆكارى ئه‌وه‌شى گه‌ڕانده‌وه بۆ ئه‌وه‌ى كوردستان له دواى رووخانى رژێمى سه‌دام له 2003، ته‌نها بير‌ى له ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ى هه‌رێمى كوردستان كردووه.
چونكه به بڕواى ئه‌و، پاراستنى سنووره‌كانى عێراق، ئه‌ركى سوپاى عێراق و حكومه‌تى به‌غدا بووه، نه‌ك هه‌رێمى كوردستان.
بارزانى رايگه‌ياند، نزيكه‌ى 4 هه‌زارى گوندى كورد وێران كران و ئه‌نفال و كيمياباران له‌دژى كورد ئه‌نجامدران، بۆيه ته‌نها بيريان له‌لاى ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ى كوردستان بووه.
هه‌رچه‌نده سه‌رۆكى حكومه‌ت باسى له ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ى كوردستان و به دامه‌زراوه‌كردنى حكومه‌ت كرد، به‌ڵام كه‌موكوڕييه‌كانى حكومه‌تيشى نه‌شارده‌وه‌و رايگه‌ياند، كه ئه‌وان ناتوانن بڵێن هيچ كه‌موكوڕييه‌كييان نييه، به‌ڵام ده‌بێت هه‌موو لايه‌ك هاوكارييان بن بۆ ئه‌وه‌ى چاره‌سه‌رى ئه‌و كه‌موكوڕييانه بكه‌ن.
راشيگه‌ياند، كوردستان به به‌راورد به چه‌ند ساڵێك پێش ئێستا، گه‌شه‌ى به‌رچاوى كردووه.
بارزانى ئاماژه‌ى به كێشه بنه‌ڕه‌تييه‌كانى هه‌رێمى كوردستان كرد، به‌تايبه‌تيش قه‌يرانى دارايى و رايگه‌ياند، ئه‌و قۆناغه‌ى ئێستا هه‌رێمى كوردستانى پێدا تێپه‌ڕ ده‌بێت، قۆناغێكى گواستنه‌وه‌كييه‌و هۆكارى سه‌ره‌كى قه‌يرانه‌كه‌شى، بۆ دابه‌زينى نرخى نه‌وت له بازاڕه‌كانى جيهان گه‌ڕانده‌وه.
سه‌باره‌ت به په‌يوه‌ندييه‌كانى نێوخۆى هه‌رێمى كوردستان رايگه‌ياندووه، كه ئه‌وان ناڵێن په‌يوه‌ندييه‌كانيان له‌گه‌ڵ لايه‌نه‌كانى ديكه‌ى كوردستان ته‌واو بووه، به‌ڵام ئه‌وان سه‌قامگيرييان پێ له هه‌موو شتێك گرنگتره، هه‌روه‌ها له چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كانيش له رێگاى گفتوگۆ به‌رده‌وام ده‌بن.
سه‌رۆكى حكومه‌ت باسى ره‌وشى ناوخۆى هه‌رێمى كوردستان كرد و رايگه‌ياند، سه‌ره‌ڕاى قه‌يرانى دارايى كوردستان، ئێستا نزيكه‌ى 1 مليۆن و 700 هه‌زار ئاواره له هه‌رێمى كوردستان هه‌ن، به بڕواى ئه‌و، بوونى ئه‌و رێژه زۆره‌ى ئاواره، بارێكى دارايى قورسه له‌سه‌ر هه‌رێمى كوردستان.
له به‌رانبه‌ر بڕيارى سه‌ردانيكردنى شاندى هه‌رێم بۆ به‌غدا، جه‌ختى له‌سه‌ر ئه‌وه كرده‌وه، سه‌ردانه‌كه نيشانه‌ى شكستهێنانى سياسه‌تى نه‌وتى هه‌رێم نه‌بووه.
سه‌باره‌ت به ژێرخانى نه‌وتى هه‌رێميش گوتى: "ئێمه سياسه‌تێكى نه‌وتى سه‌ركه‌وتوومان وه‌گه‌ڕخستووه و ژێرخانێكى باشيشمان بنياتناوه".
بارزانى هۆكارى قه‌يرانى دارايى هه‌رێميشى بۆ دابه‌زينى نرخى نه‌وت له بازاڕه‌كانى جيهاندا گه‌ڕانده‌وه.
هه‌روه‌ها گوتيشى: "دابه‌زينى نرخى نه‌وت، كاريگه‌رى له‌سه‌ر كوردستان هه‌بووه و ئه‌مه‌ش له‌ده‌ستى ئێمه‌دا نييه، به هه‌مان شێوه ئه‌و كاريگه‌رييه له‌سه‌ر عێراقيش هه‌يه".
له ميانه‌ى گوته‌كانيدا، سه‌رۆكى حكومه‌ت ئاشكراشيكرد، ئه‌وان به‌نياز نين جارێكى ديكه كۆنتڕۆڵ نه‌وتى هه‌رێم بده‌نه‌وه به‌غدا و گوتى: "ئێمه ده‌چينه‌وه به‌غدا، بۆ ئه‌وه نييه كه كۆنتڕۆڵى نه‌وتى هه‌رێم بده‌ينه‌وه ده‌ست به‌غدا، بۆ پرسه‌كانى ديكه‌ش ده‌گه‌ينه رێككه‌وتن و كێشه‌مان نابێت".
ئاماژه‌ى به‌وه‌شكردووه، له‌گه‌ڵ هه‌نارده‌كردنى نه‌وت، حكومه‌تى به‌غدا، به‌شه بودجه‌ى هه‌رێمى كوردستانى بڕى و تا ئێستاش كار به ياسايى بودجه‌ى عێراق ناكات.
بارزانى جه‌ختى له‌سه‌ر چاره‌سه‌ركردنى قه‌يرانى دارايى هه‌رێمى كوردستان كرده‌وه و رايگه‌ياند، پێش هه‌موو كارێك بير له چاره‌سه‌ركردنى ئه‌و قه‌يرانه ده‌كه‌ينه‌وه.
هه‌روه‌ها رێككه‌وتنى هه‌ولێر له‌گه‌ڵ به‌غدا، به‌سوود گه‌ياندن به هه‌ردوولا وه‌سفكرد.