ئەسعەد ئیسماعیل
پەیامنێر
ڕیۆس ڕایه‌كی سه‌یری له باره‌ی باشترین یاریزان هه‌یه
هیچ كامێك له دوو ئه‌ستێره‌كه‌ی به‌رشلۆنه و ڕیال مه‌دریدی تێدا نییه
K24 ـ ژووری هه‌واڵ
كاتێك پرسیاری باشترین یاریزانی جیهان له كه‌سێك ده‌كه‌ین، ڕاسته‌وخۆ بیری بۆ پێڵێ، ماڕادۆنا، كریستیانۆ و مێسی ده‌چێت، به‌ڵام ئه‌ستێره‌كه‌ی یانه‌ی دورتموند ڕایه‌كی جیاوازی هه‌یه و هیچ كامێك له‌وانه به باشترین یاریزان نازانێت.
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه (4.11.2015)، ماركۆ ڕیۆس، یاریزانی یانه‌ی بورسیا دورتموندی ئه‌ڵمانیا، له لێدوانێكدا كه له ماڵپه‌ری Daily mailـی به‌ریتانیادا بڵاو كراوه‌ته‌وه، ئه‌و یاریزانه ئاشكرا ده‌كات كه لای ئه‌و زۆر په‌سه‌نده و زۆریش سه‌رسامه پێی.
كاتێك پرسیار له ڕیۆس ده‌كه‌ن كه باشترین یاریزان به بۆچوونی ئه‌و كێیه؟ ئه‌ویش له وه‌ڵامدا ڕاسته‌وخۆ ئاماژه به ناوی تۆماس ڕۆزیسكی، یاریزانی چیكی یانه‌ی ئارسناڵی له‌نده‌نی ده‌كات كه ئێستا به‌هۆی پێكانه‌وه له یانه‌كه‌ی دابڕاوه.
ڕۆزیسكی ته‌مه‌ن 35 ساڵان، پێشتر له ئه‌كادیمیانی یانه‌ی دورتموند له نێوان ساڵانی 2001 تا 2006 یاری كردووه، دواتر به‌ره‌و یانه‌ی ئارسناڵی ئینگلیزی كۆچی كردووه.
ڕیۆسی ته‌مه‌ن 26 ساڵان، ده‌شڵێت: "كاتێك ڕۆزیسكی له یانه‌ی دورتموند بوو، ئه‌وكات من منداڵ بووم و زۆر شه‌یدای ئه‌و یاریزانه بووم."