کوردستان24 دیجیتاڵ میدیا
هەواڵساز
هاوسه‌رێكى نهێنى شا فه‌هد ناسنامه‌ى خۆى ئاشكرا كرد
له ساڵى 1968دا هاوسهرگيرييان كردووه
K24 - هه‌ولێر
ئافره‌تێكى له بريتانيا سكاڵاى ياسايى له‌سه‌ر بنه‌ماڵه‌ى پادشاى سعووديه تۆمار ده‌كات و ده‌ڵێت: "من هاوسه‌رى نهێنى مه‌ليك فه‌هد بوومه".
جينان حه‌رب، ده‌ڵێت: "به نهێنى هاوسه‌رى فه‌هد بن عه‌بدولعه‌زيز، پادشاى سعووديه بووم".
حه‌رب له يه‌كێك له دادگاكانى بريتانيا، داواى ياسايى له‌سه‌ر كوڕێكى مه‌ليك فه‌هد تۆماركردووه و داواى ئه‌و مافانه‌ى خۆى ده‌كات، كه له‌دواى مردنى هاوسه‌ره‌كه‌ى، واتا مه‌ليك فه‌هد، دهيكهوێت.
ئه‌و دادگا بريتانياييهش، توانيويه‌تى مافه‌كانى ئه‌و ژنه وه‌ربگرێته‌وه، هه‌رچه‌نده بڕه‌كه‌ى رانه‌گه‌يه‌نراوه، به‌ڵام به 25 مليۆن جونه‌يهى ئيسته‌رلينى، واتا نزيكه‌ى 40 مليۆن دۆلار، مه‌زه‌نده ده‌كرێت.
لاى خۆيه‌وه جينان حه‌رب ته‌مه‌ن 68 ساڵ رايگه‌ياندووه، يه‌كێك له كوڕه‌كانى مه‌ليك فه‌هد پێى راگه‌ياندووه، دواى مردنى باوكى، سه‌رجه‌م خه‌رجييه‌كانى ژيانى له‌لايه‌ن بنه‌ماڵه‌ى پادشاى سعووديه‌وه دابين ده‌كرێت..
ئه‌و ژنه ئاشكراشيكردووه، له ساڵى 1968 مه‌ليك فه‌هد به‌ر له‌وه‌ى بچێته سه‌ر كورسى پادشايه‌تى سعووديه هاوسه‌رگيرى له‌گه‌ڵدا كردووه.
مه‌ليك فه‌هد بن عه‌بدولعه‌زيز پێنجه‌م پادشاى سعووديه، له ساڵى 1982 عه‌رشى پادشايه‌تى سعووديه وه‌رگرت و له ساڵى 2005 گيانى له‌ده‌ستدا.