ئەسعەد ئیسماعیل
پەیامنێر
ئایا كریستیانۆ ده‌چێته یانه‌ی پاریس سان جێرمان؟
كریستیانۆ قسه‌یه‌كی به گوێی ڕاهێنه‌ری یانه‌ی پارس سن جێرمان چرپاندووه!
K24 ـ ژووری هه‌واڵ
له ماوه‌كانی ڕابردوو ده‌نگۆی گه‌ڕانه‌وه‌ی كریستیانۆ بۆ یاریگه‌ی ئۆڵد ترافۆرد له ئارادابوو، ئێستایش باس له چوونی ئه‌و یاریزانه بۆ یانه‌ی پاریس سان جێرمان ده‌كرێت.
دوای یارییه‌كه‌ی شه‌وی ڕابردوویی نێوان ڕیال مه‌درید و پاریس سان جێرمان، كه تێیدا كوڕه شاهانه‌كان به گۆڵێكی بێوه‌ڵام تامی شكستیان به كوڕه ده‌وڵه‌مه‌نده‌كانی پاریس چه‌شت، ئه‌وه‌ی كه بووه جێگه‌ی سه‌رنجی ڕاگه‌یاندنه‌كانیش ئه‌و قسه‌یه‌ی كریستیانۆ بوو، كاتێك به گوێی لۆران بلانی ڕاهێنه‌ری یانه‌ی پاریس سان جێرمانی چرپاند.
ئه‌وه‌ی كه گومانه‌كانیشی زیاتر كرد، ئه‌و ئه‌ستێره پورتوگالییه ڕۆیشتنی له یانه‌ی ڕیال مه‌درید ڕه‌ت نه‌كردۆته‌وه و ده‌شڵێت: "جارێ یاریزانی یانه‌ی ڕیال مه‌دریدم، ناشزانم له داهاتوو له كوێی ده‌گیرسێمه‌وه."
ناسر خلێفی، سه‌رۆكی یانه‌ی پاریس سان جێرمانیش له‌مباره‌یه‌وه ده‌ڵێت: "له ئێسته‌دا هیچ شتێك له‌مباره‌یه‌وه له ئارادا نییه، ئه‌و په‌یوه‌سته به گرێبه‌سته‌كه‌ی له‌گه‌ڵ یانه‌ی ڕیال مه‌درید."
كریستیانۆ ڕۆناڵدۆ، 3 جار ناسناوی باشترین یاریزانی جیهانی بردۆته‌وه، له ساڵی 2003 له یانه‌ی سپۆرتینگ لشبۆنه‌وه بۆ یانه‌ی مانچسته‌ر یونایتد گواستراوه‌ته‌وه، دواتر له 2007 په‌یوه‌ندی به