کوردستان24 دیجیتاڵ میدیا
هەواڵساز
مه‌حموود عوسمان: ده‌بوايه چه‌ند مانگ لهمهوپێش بچنه به‌غدا
شاندى هه‌رێمى كوردستان ده‌بێ ئه‌م جاره گره‌نتى وه‌رگرێ
K24- هه‌ولێر
سياسه‌تمه‌دارێكى كورد رايده‌گه‌يه‌نێ كه سه‌ردانى شاندى هه‌رێمى كوردستان بۆ به‌غدا هه‌رچه‌نده دره‌نگه به‌ڵام هه‌ر باشتره له‌وه‌ى كه نه‌چن.
سه‌باره‌ت به چوونى شانده‌كه‌ى هه‌رێمى كوردستان بۆ به‌غدا، سياسه‌تمه‌دارێكى كورد رايده‌گه‌يه‌نێ كه له ئێسته‌دا زه‌مينه له‌باره بۆ ئه‌وه‌ى بچنه به‌غدا و تاوتوێى كێشه‌كان بكه‌ن و بيخه‌نه سه‌ر مێزى گفتوگۆ و جارێكى ديكه رێككه‌وتن بكه‌ن.
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه (4.11.2015) مه‌حموود عوسمان، سياسهتمهدارى كورد، له لێدوانێكدا بۆ (K24) گوتى: "هه‌رێمى كوردستان هه‌ڵه بووه كه تا ئێسته شاندى نه ناردووه‌ته به‌غدا، ده‌بوايه چه‌ند مانگێك له‌مه‌و پێش بچن، چونكه هه‌موو دواكه‌وتنێك، واده‌كات كێشه‌كان زياتر بن و چاره‌سه‌ره‌كه‌ى ئاسان نابێت، راسته ماوه‌يه‌كى زۆره هه‌رێمى كوردستان سه‌رقاڵى شه‌ڕى داعشه، به‌ڵام ئه‌گه‌ر زووتر بيريان له چوون بۆ به‌غدا بكردابوايه باشتر بوو، ئێسته‌ش باشتره بچن له‌وه‌ى دواى ئێسته بير‌ى لێ بكه‌نه‌وه".
گوتيشى: "من پێم وانييه سياسه‌تى فڕۆشتنى نه‌وتى هه‌رێمى كوردستان شكستى خواردبێت، به‌ڵام ئه‌وه‌ى كه هه‌رێمى كوردستان پێى گه‌يشتووه وه‌كوو پێويست نه‌بووه بۆ ئه‌وه‌ى پێداويستييهكان جێ به‌جێ بكات، چونكه كێشه‌ى تێكه‌وتووه و توركياش زۆر دۆستى ئێمه نييه، جگه له‌مه‌ش فرۆشتنى نه‌وت ئاوا ئاسانييه، من ناڵێم شكستى هێناوه، به‌ڵام ئامانجه‌كانى نه‌پێكاوه، بێگومان هه‌نگاوێك بووه بۆ ئه‌وه‌ى ورده ورده پاره په‌يدا بكات بۆ دابينكردنى مووچه".
ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو: "پێويسته شانده‌كه‌ى هه‌رێمى كوردستان له رێككه‌وتنى ئه‌م جاره‌دا جۆره گرنتييهك به ده‌ست بێنێت و داوا بكات كاتى جێبه‌جێ كردنى رێككه‌وتنه‌كه ديارى بكرێ".
ئاماژه‌ى به‌وه‌شدا كه كورد به‌شى خۆى هه‌يه له بودجه‌ى ساڵى 2016 له به‌غدا، ئه‌گه‌رچى جێبه‌جێ نه‌كراوه، به‌ڵام ده‌توانرێ بكرێته خاڵێك و رێككه‌وتنى له‌سه‌ر بكرێ.