کوردستان24 دیجیتاڵ میدیا
هەواڵساز
مێشێل ئۆباما: چيديكه نابێ ژنان له خوێندن بێ به‌ش بكرێن
رووبه‌ڕووى ئه‌و نه‌رێته چه‌وته ده‌بێنه‌وه
K24- ژوورى هه‌واڵ
خانمی یه‌كه‌می ئه‌مه‌ريكا داوا ده‌كات سنوورێك بۆ ئه‌و رێسا و كلتوورانه دابنرێت كه ملیۆنان كچیان له پرۆسه‌ی خوێندن بێبه‌شكردووه.
سه‌باره‌ت به بێ به‌شكردنى ژنان له خوێندن، و پاساوه‌كانى رێگرتن، خانمى يه‌كه‌مى ئه‌مه‌ريكا روو ده‌كاته پياوان و ده‌ڵێت: "پێويسته رووبه‌ڕووى ئه‌و نه‌رێته چه‌وتانه ببنه‌وه كه ژنان له خوێندن بێ به‌ش ده‌كه‌ن".
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه (4.11.2015) مێشێل ئۆباما، خانمى يه‌كه‌مى ئه‌مه‌ريكا، له كۆنگره‌یه‌كی تایبه‌ت به خوێندن له قه‌ته‌ر گوتارێكی پێشكه‌شكرد و تێیدا رایگه‌یاند، پێویستمان به گفتوگۆیه‌كی راستگۆیانه هه‌یه بۆ ئه‌وه‌ی له ئاستی جیهاندا له كێشه‌كانی به‌رده‌م خوێندنی ژنان بكۆڵینه‌وه و بگه‌ینه ئه‌نجامێكی ئه‌وتۆ كه چیدیكه رێگه نه‌درێت به پاساوی جۆراو جۆر ژنان له خوێندن بێ به‌ش بكرێت.
ئه‌و له گوتاره‌كه‌یدا روویكرده ئه‌و پیاوانه‌ی له هۆڵه‌كه دانیشتبوون و گوتی: "ژنان پێویستیان پێتانه وه‌كوو باوك، وه‌ك هاوسه‌ر، پێش هه‌موو شتێك وه‌ك مرۆڤ، ئه‌مه خه‌باتی ئێوه‌شه و پێویسته رووبه‌ڕووی ئه‌و نه‌ریته چه‌وتانه ببنه‌وه كه ژنان له خوێندن بێ به‌ش ده‌كه‌ن".
خانمی یه‌كه‌می ئه‌مه‌ريكا له سه‌ره‌تای ئه‌م هه‌فته‌یه‌دا به مه‌به‌ستی سه‌ردانی چه‌ند وڵاتێكی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست گه‌یشته ده‌وحه و بڕیاریشه سه‌ردانی ئه‌رده‌نیش بكات.